پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

هاتووچۆی هەرێم ماوەی گرێبەستی ئەلیكترۆنی دیاریكرد.. غەرامەی هەیە

سەیرکراوە: (1.4K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ماوەی گرێبەستەکە تەنیا 60 رۆژە و لە دوای ئەو ماوەیە، بۆ هەر ڕۆژێک بڕِی 10 هەزار دینار سزای دواکەوتنی بۆ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی کە لەنێوان کڕیار و فرۆشیاردا واژۆ دەکرێت، تەنیا بۆ ماوەی 60 رۆژ کاری پێ دەکرێت. دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، بۆ هەر رۆژێکی دواکەوتن، بڕی 10 هەزار دینار سزای بۆ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر کڕیار و فرۆشیار بیانەوێت گرێبەستەکە هەڵبوەشێننەوە، پێویستە پێش تەواوبوونی 60 رۆژەکە سەردانی بەشی یاساییی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بکەن. هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە لە بەرامبەر بڕی 20 هەزار دیناردا دەبێت.

جەختی لەوەش کردۆتەوە، “ئەم هەڵوەشاندنەوەیە بۆ ژمارە کاتی و بۆ گۆڕانکاری لەنێوان ناوی کڕیار و فرۆشیاردا دەبێت و ماوەکەی بۆ درێژ نابێتەوە”.

هاتووچۆی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات، “ئەگەر دڵنیا نەبوون لە مامەڵەکەیان، گرێبەستی ئەلیکترۆنی نەکەن و ئەگەر کردیان، لە ماوەی 60 رۆژدا مامەڵەکەیان ئەنجام بدەن”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 2,565 📊 Click Here