بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاو لە هەڵەبجە کرایەوە

سەیرکراوە: (201)

وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی لە هەڵەبجە کردەوە و بەڕێوەبەرەکەی دەستنیشان کرد.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی کارگێڕیی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دا و هۆبەی ئاودێری لە پارێزگاکەدا فەرمییەن بەرز کردەوە بۆ “بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاو”. لەم چوارچێوەیەدا، د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو دەستبەکاربوونی تەها عومەر عەلی وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕاگەیاند.

بەم هەنگاوە لەمەودوا سەرجەم مامەڵە کارگێڕییەکانی پەیوەست بە ئاوی ژێرزەوی، ڕێپێدانی لێدانی بیر، دروستکردنی پۆند و جۆگە و ڕایی کردنی پڕۆژەکانی ئاودێری بە تەواوی لە ناوخۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن، بە جۆرێک کە پێویست ناکات هاووڵاتییان و جووتیارانی سنوورەکە بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان سەردانی پارێزگای سلێمانی بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەکە ئەرکی سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی هەردوو سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی سنوورەکەی دەکەوێتە ئەستۆ، کە بریتین لە ڕووباری سیروان و سەرچاوەی ئاوی زەڵم، کە بەکار دەهێنرێن بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 98 Today: 1,948 📊 Click Here