شکستی ئابووری

سەیرکراوە: (21)

سەلام قادر پیرۆت

چەمکی گەشەپێدانی ئابووری لە جیهانی مۆدێرندا لەسەر بنەمای زنجیرەیەکی بەستراوە دادەمەزرێت کە تێیدا سەرچاوە خاوەکان دەگۆڕدرێن بۆ ژێرخان، ژێرخان دەگۆڕدرێت بۆ توانای بەرهەمهێنان، بەرهەمهێنان دەرفەتی کار دەخولقێنێت، و دەرفەتی کاریش خۆشگوزەرانی و ئاسایش بۆ خێزانەکان دابین دەکات؛ بەڵام گرفتە جەوهەرییەکەی هەرێمی کوردستان لە نەبوونی سەرچاوە سروشتی و مرۆیییەکاندا کورتبوونەوە ،

بەڵکو لە ئیفلیجیییەکی پێکهاتەییدا بەرجەستە دەبێت کە ڕێک لە ناوەڕاستی ئەم زنجیرەیەدا ڕوو دەدات. لە بری ئەوەی دارایی نەوت و سەرمایەی زەوی بۆ بنیاتنانی تۆڕی سەربەخۆی وزە، کەرتی کشتوکاڵی مۆدێرن، پیشەسازیی خۆراک، و پەروەردەی ئاستبەرز بەکار بهێنرێن، پرۆسەی گۆڕینەکە لە ناو بازنەی بەتەنگبینی سیاسی، ڕێڕەوەکانی هاوردەکردنی بەرهەمی بیانی، و دابەشکاریی حزبییدا پەپکە دەکات. ئەنجامی ئەم داڕشتنە ناعەقڵانییە، دروستبوونی دژایەتییەکی تاڵە کە تێیدا وڵاتەکە لە سەرەتای زنجیرەکەدا خاوەنی سەرمایەیەکی خاوی دەوڵەمەندە، بەڵام لە کۆتایییەکەیدا هاووڵاتییانی تووشی بێکاری،

بێبەشبوون لە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، و پاشەکشەی بەردەوامی توانای کڕین دەبنەوە؛ بێئاوڕدانەوە لەم بەستەڵەکە ئابوورییە و کارنەکردن بۆ ڕاستکردنەوەی زنجیرەی گۆڕین، هەرێمەکە بەردەوام وەک قەوارەیەکی دەوڵەمەند لە سەرچاوەدا و هەژار لە ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا دەهێڵێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 2,142 📊 Click Here