هەڵبژاردنێکی تریان دەوێت!

سەیرکراوە: (52)

مەبەست ساڵح ڕەوف

باسکردن لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە وەک چارەسەرێک بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی، نموونەیەکی بێوێنەی پارادۆکس و بێباکیی سیاسییە، بەتایبەت کاتێک سیستەمی سیاسی هێشتا نەیتوانیوە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوو بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و پەرلەمان و کابینەی نوێ کارا بکات؛ لێرەدا پرسیارە سادەکە ئەوەیە: بۆچی دەبێت سیاسەتمەدارەکان داوای دەنگدانێکی نوێ لە خەڵک بکەن پێش ئەوەی بیسەلمێنن کە ڕێز لە دەنگی یەکەمی هاوڵاتییان دەگرن؟ خۆ ئەگەر هەڵبژاردنێکی دیکەش ئەنجام بدرێت و هەمان دابەشبوونی پەرلەمانی و نەبوونی زۆرینەی ڕەها بەرهەم بهێنێتەوە

ئایا هەنگاوی دواتر پەنابردن دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سێیەم؟ لە چ خاڵێکدا چەمکی دیموکراسی لە ئامرازێک بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەگۆڕێت بۆ پاساوێک بۆ هەڵاتن لە بەرپرسیارێتیی حوکمڕانی؟ دۆخەکە بە ڕوونی لەو لۆژیکە پێکەنیناوییە دەچێت کە دەڵێت: «ئێمە نەمانتوانی لە هەڵبژاردنی پێشوو حکومەت پێکبهێنین، بۆیە ڕەنگە باشترین چارەسەر ئەوە بێت هەڵبژاردنێکی تر بکەین تا کێشەیەکی نوێ بۆ خۆمان دروست بکەینەوە!»

بەر لەوەی دەسەڵاتداران داوا لە هاوڵاتییان بکەنەوە بچنە سەر سندووقەکان، پێویستە سەرەتا ئەوە بسەلمێنن کە دەزانن چی لەو دەنگانە دەکەن کە پێشتر لە خەڵکیان وەرگرتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 2,514 📊 Click Here