پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان لە كەركوك دەستی پێكردەوە

سەیرکراوە: (874)

دوای چەند مانگێك لە ڕاگرتنی، پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لە عێراق دەستی پێكردەوە و لە كەركوكیش فەرمانی پێ دەركرا و پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان بەسترا، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاری نەداوە.

لەسەرەتای ئەمساڵدا، بە بڕیارێكی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە و هەژماری خزمەت و گواستنەوەی ڕاژە ڕاگیرا تاكو پەسەندكردنی خشتەكانی بودجە لە پەرلەمان، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی فەرمانبەران و نەناردنی خشتەكانی بودجە بۆ پەرلەمان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی دا.

بەپێی بڕیارەكەی سودانی، دەبێت سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندنی پێ كردووە بۆ سەرجەم وەزارەتەكان.

بەپێی چەند نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك، كە وێننەی دەست (خەڵك) كەوتووە، بڕیاری دەستپێكردنەوە و بەستنی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەركراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم 10 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی ڕاگرتووە و بەپێی نووسراوەكەی دارایی عێراق سەرمووچە و گواستنەوە و هەژماری ڕاژەەی ڕاگرتووە، بەڵام لە ئێستادا كە عێراق بڕیاری دەستپێكردنەوەی ئەو شایستانەی فەرمانبەرانی داوە، تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی دەرنەكردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 2,287 📊 Click Here