سێشەممە. ئازار 10th, 2026

ئەمڕۆ بۆ نرخی زێڕ گرنگ و یەکلاکەرەوەیە

سەیرکراوە: (923)

نرخی زێڕ لە چاوەڕوانی بڕیارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکادا، لە بەردەم ڕۆژێکی یەکلاکەرەوەدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕۆژێکی گرنگ دەبێت بۆ کڕیارانی زێڕ کە چاوەڕوانی بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەکەن دەربارەی دیاریکردنی ڕێژەی سوود.

نرخی زێڕ و سوودی بانکی پەیوەندییەکی پێچەوانەیان هەیە، کاتێک ڕێژەی سوودی بانکی بەرز دەبێت، کاریگەری نەرێنی لەسەر بەهای دۆلار دروست دەکات و ئەویش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کانزا زەردەکە لە جیهاندا.

پێشبینی دەکرێت بەرپرسانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا پەنابەرنە بەر کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ بوژاندنەوەی بازاڕی وڵاتەکەیان.

ئەم هەنگاوەش هاوکاتە لەگەڵ گوشارە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بانکی فیدراڵی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود بە شێوەیەکی بەرچاو، ترەمپ دەیەوێت لەو ڕێیەوە هەلی کار زیاتر بێتە ئاراوە و ئەوەش وەک دەستکەوتێکی ئیدارەکەی پێشکەشی هاووڵاتییانی ئەمریکا بکات.

ئەگەر ئەمڕۆ بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی سوودی بانکی بدرێت، نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک ڕوو نەدات، نرخی زێڕ جارێکی تر دادەبەزێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,789 📊 Click Here