شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی تری لە شەقامی سالم بۆ درێژەدان بە کارەکانی ئەندەرپاسەکە دادەخرێت
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاووڵاتییان و شۆفێران کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ جوڵەی ئۆتۆمبێل و خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەی (ئەندەرپاسی شەقامی سالم)، بڕیاری بەربەستکردنی بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو ناوچەیەی داوە.
بەپێی ئاگادارییەکە، پرۆسەی بەربەستکردنەکە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە کاتژمێر (٩)ی بەیانییەوە تا کاتێکی نادیار دەست پێ دەکات. ڕێگا بەربەستکراوەکانیش بریتین لە بەشێکی سایدی سەرەکیی هاتن لە پردی ڕەئوف بەگ بە ئاڕاستەی یەکێتیی ئەندازیاران لە مەودای پڕۆژەکە، لەگەڵ شەقامی خوار ئەمنە سوورەکە بە ئاڕاستەی شەقامی سالم.
شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات هاوکاری تیمی ئەندازیاران و هاتووچۆ بن، هەروەها ڕەچاوی ڕێنمایی و هێماکانی هاتووچۆ بپەرژێنن و ڕێگا جێگرەوە دیاریکراوەکان بەکار بهێنن بۆ ئەوەی پرۆژەکە لە کاتی خۆیدا بەکۆتا بێت، هاوکات ڕێنمایی هاووڵاتییان دەکات تا دەکرێت بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شەقامەکانی دەوروبەری پڕۆژەکە بەکار نەهێنن.












Leave a Reply