تفەنگەکان بێ دەنگ بن منداڵێک دەیەوێ بنوێ.

سەیرکراوە: (1)

ئاسۆ تۆفیق محمد


عێراق بە کوردستانیشەوە ، مەملەکەتی چەکی بێ مۆڵەتە، لەکوێی دونیادا ماوە کە لەماڵێکدا چەک هەبێت، جگە لە عێراق و کوردستان، ئەم دیاردەیە کاریگەریەکی هێندە قوڵی هەیە لەناو کۆمەڵگادا کە جێکەوتەی نەک کردەیی هەیە بەڵکو جێکەوتەی دەرونی و سایکۆلۆجیشی هەیە.

دیمەنی هاتنەماڵەوەی باوکێک یان برایەکی گەورە بەچەکەوە بە بەرچاوی منداڵێکی تەمەن خوار هەژدەساڵ ئەو کاریگەریە دروست دەکات لەزیهن و مێشکی منداڵێکدا کە چەک لای منداڵان و کەسانی نەوجەوان و خوار هەژدە ساڵ ئاسایی بێت و بەکار هێنانی بە بێ کێشە تەماشا بکات.

ئێمە شاهێدی چەندین ڕوداوی دڵتەزێن بوین و هەیە و بەردەوامە کاتێک پیاوێک کچەکەی دەکوژێ برایەک خوشکەکەی دەکوژێ زاوایەک خەزوری دەکوژێ هاوڕێیەک بەهۆی کێشەیەکی بچوکەوە هاوڕێکەی دەکوژێ..!

کێ لەم کارەساتانە بەرپرسە .؟

یەکەم حیزبەکان کە خۆیان خاوەنی (میڵیشیا و ئەندامی چەک) بەدەستن دووەم حکومەت کە نەیتوانیوە چەک لە دەستی حیزبەکان بسەنێت و بەتەواوی یاسای چەکی بێ مۆڵەت جێبەجێ بکات.

ڕۆڵی چالاکوانان و ئەو مرۆڤانەی کۆمەڵگا و خەڵکی خۆیان خۆش دەوێت و دەیانەوێ سیستمێکی ڕاست و لیبراڵ لە عێراق و کوردستان جێبەێ بکرێت هێندە قورس و ئەستەمە کە تا ئاستی کوشتن و زیندانیکردن و سەرنگوم کردن دەڕوات، چەندان مرۆڤی ئازادیخواز و ڕیفۆرمخواز لە کوردستان و عێراق بەهۆی نوسینی بابەتی ڕەخنەیی و گلەیی و پێشنیارەوە دەستگیر کران و ڕاپێچی زیندان کران ، چەندینیان لێ شەهید کرا .

بەڵێ ئێمەی چالاکوان ئەرکدارین بەردەوام بین لە بەرز کردنەوی دەنگمان بەسەر ئەو نادادگەری و بێ سەروبەری و یاسا شکێنیەی کە لە کوردستان و عێراق دەگوزەرێت.

ئێمە پێویست ناکات چاوڕێی ئەنجام بین بەڵکو پێویستە بەردەوام بین و ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین خۆ ئەگەر ئەنجامی نەبێت لانیکەم هەستاوین بە بەرجەستە کردنی ئەرکی خۆمان و پەیڕەویمان لە زیهنیەتی ئازادی و دادپەروەری کردوە .

بەردەوامی دان بە تێکۆشانی بە دیموکراتی کردنی کۆمەڵگا سەرکەوتنێکی مەزنی ڕۆحی و ئەخلاقیە.
چالاکوان و ئەندامی ڕێکخراوی داکۆک

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 250 Today: 1,676 📊 Click Here