سبەینێ چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

سەیرکراوە: (7)

سایلۆی سلێمانی ڕاگەیاند، سبەینێ چەکی شایستە داراییەکان دەدرێت بەو جوتیارانەی کە بۆ وەرزی کشتوکاڵی ٢٠٢٦ گەنمیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە، چەکی شایستە داراییەکان دەدرێت بەو جوتیارانەی کە بۆ وەرزی کشتوکاڵی ٢٠٢٦ گەنمیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە و داوای لە جوتیاران کرد سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، بەپێی کارتی ژمارە ٨١.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو جوتیارانەی کە گەنمی وەرزی ٢٠٢٦یان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، داوا کراوە لە ڕۆژی دیاریکراودا ئامادەبن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی چەکەکانیان و ئەم تێبینییانەش لەبەرچاو بگرن؛

١. ئەو جوتیارانەی کە لە وەرزی ٢٠٢٥دا گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، بەڵام هێشتا بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان سەردانی سایلۆکەیان نەکردووە، داوا کراوە لە ئێستادا سەردانی سایلۆکە نەکەن تا دوای دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی وەرزی ٢٠٢٦.

٢. پێویستە خۆی ئەو کەسەی کە گەنمەکە بە ناوی ئەوەوە ڕادەستی سایلۆکە کراوە، ئامادە بێت؛ یان کەسی نوێنەر بریکارنامەی فەرمی لە فەرمانگەی دادنووسی لەگەڵ خۆی بێت.

٣. کەسی ئامادەبوو دەبێت کارتی نیشتمانیی خۆی لەگەڵ بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 1,300 📊 Click Here