سێشەممە. کانوونی دووەم 20th, 2026
سەیرکراوە: (1.6K)

گەنجینەی ئەمریکا سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و براکەی بەفەرمی خستە لیستی سزاکانیەوە. لە بەیاننامەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو دوو برایە تۆمەتبار کراوە بەوەی پەیوەندییان بە سوپای پاسد.ارانی ئێرانەوە هەیە و پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و کارکردن بۆ سپیکردنەوەی پارە و، بازرگانیکردنی قەدەغەکراو . باسی لهوهشكردووه، له ماوهی دهیان ساڵدا عه.قیل و عه.لی دهیان ملیۆن دۆلاریان بۆ ئێران سپی كردۆتهوه، ههروهها له قاچاخچێتی نهوت و مادده هۆ.شبهرهكاندا تێوهگلاون، عهقیل موفتن بهیزانی پێگهی خۆی وهك سهرۆكی لیژنهی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق بهكارهێناوه بۆئهوهی بهشداری گهندهڵی بكات”.

هاوکات گەنجینەی ئەمریکا کۆمپانیای ئەلمو.هەندیس دەخاتە لیستی سزاکانەوە و تۆمەتباری دەکات بەوەی چالاکییەکانی دەقۆزێتەوە لەڕێگەی بەدەستهێنانی گرێبەستی حکومی و پێدانی بە کۆمپانیاکانی دیکە لە بەرامبەر ئەو پارەیەی کە بۆ پشتیوانی فراکسیۆنەکان و ئێران و حز.بو.ڵڵا چووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 1,121 📊 Click Here