سەیرکراوە: (14)
مەلا بەختیار ڕایگەیاند، زانیاری هەیە لیستی تۆمەتبارانی گەندەڵی لە عێراق کوردیشی تێدایە و هەڵمەتەکە کوردستانیش دەگرێتەوە.
مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار لە میانی کۆڕێکیدا لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هەڵمەتی دژە گەندەڵییەکەی عێراق بەردەوام دەبێت و ئەوەی کە کراوە قۆناغی یەکەم بووە.
ڕوونیشیکردەوە کە زیاتر لە 900 تۆمەتبار ناویان لە لیستەکەدا هەیە و زانیاریشی هەیە کە کوردیشی تێدایە.
مەلا بەختیار ئەوەشی خستەڕوو کە سەدان پەرلەمانتار و بەپرسی کورد لە بەغدا کاریان کردووە و “مەعقول نییە هەموویان فریشتە بووبن”.
لەو بڕوایەشدابوو کە هەڵمەتی دژە گەندەڵییەکە کوردستانیش دەگرێتەوە.








Leave a Reply