حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی دەکاتەوە و ئامادە نییە سازش بۆ بەغدا بکات،
ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی بودجەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، جەخت لەسەر پابەندبوونی تەواوی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری وەزارەتی دارایی و پاراستنی شایستە داراییەکان دەکەینەوە.
باسی لەوەشکرد، هەرێمی کوردستان بە هیچ جۆرێک لە مافە دەستوورییەکانی خۆی ناکشێتەوە و سازش ناکات، ئەو مافانەی کە لە ڕابردوودا وەک پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە، ئێستا لە پێشەنگی داواکارییەکانن.
وتیشی: مسۆگەرکردنی بەشە بودجەی بەگەڕخستن (تشغیلی) و مووچەی فەرمانبەران، هاوتاکردنی مووچەی هێزە ئاسایشییەکان و پێشمەرگە، جێبەجێکردنی پرۆسەی هاوتاکردن بۆ مافەکانی پێشمەرگە، مافی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، گەرەنتی کردنی شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، چارەسەرکردنی پرسی شایستە و مووچەی پاشەکەوتکراو یان پێنەدراوی خانەنشینان، کە لە هەندێک قۆناغدا تا 12 مانگ شایستەکانیان پێنەدراوە.
سەبارەت بە ناکۆکییەکان لەسەر ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و داواکارییەکانی بەغدا، ماکوان جەمیل وتی: ئەوە ڕوونکراوە کە حکومەتی فیدراڵ داوای بەرهەمهێنانی ڕێژەی نزیکەی 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەکات، لە کاتێکدا توانای بەرهەمهێنانی ئێستای هەرێمی کوردستان لە دەوروبەری 260 هەزار بەرمیلدایە، لەگەڵ ئەوەشدا، هەردوولا لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراقەوە لە دیالۆگ و تێگەیشتنی بەردەوامدان لەرێگەی چوارچێوەی ڕێککەوتنی سیاسی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو کە مافی هەردوولا بپارێزێت.












Leave a Reply