پۆلیسی هەڵەبجە: تۆمەتباری کوشتنی گەنجێک دەستگیر کرا

سەیرکراوە: (24)

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک ڕاگەیاند کە لە نێو بازاڕی شارەکەدا شەڕیان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، کاتژمێر 3:00ی سەرلەبەیانی دوێنێ دوو گەنجی 22 ساڵ و 19 ساڵ بە برینداری گەیەندرانە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە و دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە لە ناوبازاڕی هەڵەبجەدا لەگەڵ کەسێک بەناوی (ب . ح . م) تەمەن 26 ساڵ بووە بە شەڕیان.

ڕوونیشیکردەوە کە یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە و کاتژمێر 1:37 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، گیانی لەدەست داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتووە کە تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە و بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە.

پۆلیسی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند، لێکۆڵینەوە دەربارەی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 2,745 📊 Click Here