کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە

سەیرکراوە: (6.5K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بۆ بەشێک لە ناوچەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری کاریگەری شەپۆڵێکی خۆلبارین ڕوو لە ناوچەکانی بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە پارێزگای کەرکوک بکات”.

ئاماژە بەوەکراوە، “کاریگەری ئەم خۆڵبارینە لە بەشەکانی باکووری رۆژئاوای عێراق سەرچاوەی گرتووە و پێشبنی دەکرێت کاریگەریەکەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک بمێنێتەوە لەسەر ئەو ناوچانە”.

ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 473 📊 Click Here