سەیرکراوە: (1.3K)
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هەموو جۆرە بانگەشەیەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و داوا دەکرێت هەموو کاندید و قەوارەکان پابەندبن پێوەی.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە، هەموو جۆرە بانگەشەیەک ڕاگیراوە و پێویستە سەرجەم کاندید و قەوارە و لایەنەکان پابەندبن.
باسی لەوەشکرد: ئامانج لەم بڕیارە ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوە بۆ دەنگدەران تا دووربن لە هەر کاریگەرییەکی بانگەشە و بڕیاری ئەوە بدەن کە دەنگ دەدەن بە کێ، هەروەها بڕیارەکە سەرجەم میدیاکانیش دەگرێتەوە.
