سێشەممە. نیسان 21st, 2026

بۆ 120 ملیارەکە پێشنیار دەکرێت

سەیرکراوە: (987)

راوێژکاری مسعود بارزانی پێشنیارێک بۆ چارەسەری داهاتی نانەوتی دەکات و دەڵێت”با بەغدا 120 ملیار دینار لەپاری مووچە کەمتر بنێرێت”.

مەسعود حەیدەر، راوێژکاری مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای فەیسبووک دەڵێت”بەغداد ئەتوانێت بە مەقاصە 120 ملیارەكە كەمبكاتەوەو باقی پارەكە بنێرێت”.

مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمەی حکومەتی عێراق بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەکات، پێشێلکردنی دەستوورو هەموو یاساو بەها ئەخلاقییەکانە، و مووچه وەکو کارتێکی سیاسی بۆ هەڵبژاردن و دواییتریش بەکاردێنن.

ئەو ڕاوێژکارەی مەسعود بارزانی، چارەسەرێکیش بۆ ئەم گرفتە پێشنیار دەکات و دەڵێت”بە مەقاصە بەغداد دەتوانێت 120 ملیار دینار لە مووچە کەمبکاتەوەو باقی پارەکە بۆ هەرێم رەوانە بکات و حکومەتی هەرێم بە 120 ملیار دینارەکەی خۆی موچە تەواو بکات و خەرجی بکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسی مووچە و دارایی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ گەنجینەی فیدڕاڵی بکات.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بە نووسراوی فەرمی داوای داهاتی نانەوتی و میزان موراجەحەی مانگی 8ـی لە حکومەتی هەرێم کرد.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 3,394 📊 Click Here