بەپێیی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، كە لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ دەكرێت، هەر فەرمانبەرێك مووچەكەی لەسەرووی ملیۆن و نیوێك دینارەوە بێت بەشەخۆراكی خۆی دەبڕدرێت و ئەوانەشی سەرووی دوو ملیۆن دینارە بەشەخۆراكی تەواوی خێزانەكەی دەبڕدرێت.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حكومه‌تی فیدڕاڵی،= زانیاری تازه‌ی له‌سه‌ر بڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی چه‌ند توێژێك ئاشكرا كرد و وتی، “ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌كانیان له دوو ملیۆن دینار تێپەڕ بكات بەشەخۆراكەكەیان دەبڕدرێت”.
حەنون بە ڕۆژنامەی (سەباح)ی نیمچە فەرمی وتووە، “به نووسراوی فه‌رمی داواكراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچەكانیان ملیۆنێك و 500 هەزار دینار تێپەڕِبكات، به‌شه‌خۆراك وه‌رنه‌گرن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زیندانیان و كۆچكەران و ئەو كەسانەی ناونووس نەكراون، به‌شه‌خۆراكی مانگانه وه‌رناگرن، كە ژماره‌یان سێ ملیۆن و 132 هەزار هاووڵاتییه.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەمساڵدا حكومەتی عێراق سیستمی فۆڕمی ئەلیكترۆنی لە ئەپڵیكەیشنی (البگاقە الوگنیە) كاراكرد و لە هەرێمی كوردستان لە مانگی حوزەیرانەوە دەستی پێكرد و تا نزیكەی مانگی ئەیلول و ئەوەی خۆی تۆمار نەكردبێت بەشەخۆراكی بڕدراوە.
