سێشەممە. نیسان 21st, 2026

ترەمپ: ئامادەی دانووستانم لەگەڵ ئێران

U.S. President Donald Trump welcomes Egypt's President Abdel Fattah al-Sisi at the White House in Washington, U.S., April 3, 2017. REUTERS/Carlos Barria
سەیرکراوە: (1.4K)

ترەمپترەمپسەرۆكی ئەمریكا بۆ “لوتكەی شەرم شێخ” گەیشتۆتە میسر و دەڵێت: سزاكانی سەر ئێران قورسن و ئامادەم دانووستانیان لەگەڵ بكەم.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ گەیشتنی بە میسر لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە و بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “سزاكانی سەر ئێران قورسن و ئەگەر پێویست بكات سزای زیاتریان بەسەردا دەسەپێنم”.

وتیشی، “ئامادەم لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بكەم و دەبێت تاران خۆی لەگەڵ دۆخەكە ڕابێنێت، ئێران گورزێکی گەورەی لێدرا و ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێرانییەکان زۆر نایاب دەبێت”.

دەربارەی غەززە وتی، “غەززە ئاوەدان دەكرێتەوە و میر و شێخەكان دەوڵەمەندن و دەتوانن ددەستیان هەبێت لە ئاوەدانكردنەوەیدا”.

جەختیشی كردەوە، ڕۆڵی هەموو لایەك بە گرنگ دەزانین بۆ ئاشتی و میسریش ڕۆڵی گرنگی گێڕاوە.

دەشڵێت:لە ڕێگەی هێزەوە ئاشتی بەدەست دەهێنین؛ ئێمە چەکمان هەیە کە کەس خەونی پێوە نەبینیوە، هیوادارم هەرگیز ناچار نەبین بەکاریان بهێنین.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 3,306 📊 Click Here