پێنجشەممە. نیسان 30th, 2026

جۆرێکی دەگمەنی واشە لە هەرێمی کوردستان بینرا

سەیرکراوە: (4)

‏وێنەگر سابیر دری، ئەم وێنانەی واشەیەکی دەگمەنی بڵاوکردەوە کە لە دەڤەری بارزان بینراوە.

ئەم واشەیە جۆرێکە لەباڵندەی ڕاپتۆر (نێچیر)، کە لە ناوچە گەرمەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەبینرێت و بۆ یەکەمین جارە لە کوردستان و عێراق ببینرێت، ئەمەش تۆمارێکی نوێیە بۆ لیستی باڵندەکانی کوردستان و عێراق، زۆر جار بە هەڵە وتراوە کە بینراوە، بەڵام دواتر کە وردبوونەوەی بۆ کراوە باڵندەی شیکرا (واشە) نەبووە و ئواسیان سپارۆ هاوک بووە، چونکە زۆر لێکچوون لە نێوانیان دا هەیەو بە ئەستەم لێک جیا دەکرێنەوە تەنها لە رێگەی چاو و هەندێ جیاوازی بچووکی تر.

ئەم باڵندەیە زۆر خێرا و چالاکە لە دارستانە زۆر چڕەکاندا بە تاکتیکی تایبەتی خۆی ڕاوی زیرەکانە دەکات.

ناو: Shikra

ناوی زانستی: Accipiter badius

لە خێزانی باز و هەڵۆیە

قەبارە: نزیکەی 26–30 سم

باڵەکان: تا 60 سم دەگات

ژیانی گشتی: 10–15 ساڵ (لە سروشتدا)

لە ئاسیا وەک هندستان، پاکستان هەندێ ولاتی تر و هەروەها لە بەشێک لە ئەفریقا دەژی.

خواردنی سەرەکی شیکرا بریتییە لە باڵندە بچووکەکان و مار

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 2,363 📊 Click Here