سێشەممە. نیسان 21st, 2026

حکومەتی هەرێم 500 مامۆستای ئایینی بەخۆڕایی ناردووە بۆ عومرە

سەیرکراوە: (1.1K)

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە ٥٠٠ مامۆستای ئایینی بە خۆڕایی گەشتی عومرەیان ئەنجامیان داوە.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند ، پلانمانە تاوەکوو مانگی رەمەزانی پیرۆز بە خۆڕایی گەشتی عومڕە بۆ ١٠٠٠ مامۆستای ئایینی رێک بخەین.

راشیگەیاند، بە مەبەستی هاوکاریکردنی مامۆستایانی ئایینی و زیاتر گرنگی پێدانیان لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی،گەشتی عومرەیان بۆ زیاتر لە ٥٠٠ مامۆستای ئایینی بە شێوەیەکی خۆڕایی و بە بێ بەرامبەر رێکخستووە و تا دێت ژمارەی مامۆستایانیش زیاد دەبێت.

کاروان ستونی ئاماژەی بەوەدا، کە لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا گۆرانکارییەکی مێژوویی لە هەموو بوارەکاندا لە پرۆسەی حەج و عومرەی کوردستان ئەنجامیان داوە و لە داهاتوویشدا گۆرانکاری و خزمەتگوزاریی وا پێشکەش بە حاجیان و عومرەکاران دەکرێت کە لە ڕابردوودا وێنەی نەبووە.

وتیشی، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیکەی ٢٠٠ مامۆستای ئایینی و موفتی پرۆسەی حەجیان بە خۆرایی ئەنجام داوە و ساڵ بە ساڵێش بە هاوکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە پاڵپشتی خودی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، گرنگی زیاتر بە مامۆستایانی ئایینی دەدرێت چ ئەوانەی بە شێوەی هەمیشە دامەزراون یان ئەوانەی گرێبەست و خۆبەخشن.

وتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان وتی، ئەگەر بەم شێوەیە پرۆسەی عومرە لە هەرێمی کوردستان بەردوام بێت چاوەڕوان دەکەین تاوەکوو مانگی رەمەزانی پیرۆز نزیکەی ١٠٠٠ مامۆستای ئایینی لە گەشتکردن بە شێوەی خۆرایی سوودمەند ببن کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە بۆیان رێکدەخرێت.

شایانی باسە ساڵانە زیاتر لە ٤٠ مامۆستا ئایینی و ٥ موفتی لە هەرێمی کوردستان بەخۆرایی و بە بێ بەرامبەر بەشداری پرۆسەی حەج دەکەن بەمەبەستی رێنماییکردنی حاجیان و هەروەها تاوەکوو ئێستایش زیاتر لە ٥٠٠ مامۆستای ئایینی بە خۆرایی سوود مەند بوونە لەگەشتی عومرە تاوەکوو رێنمایی عومرەکاران بکەن لە گەشتی عومرەدا کە چاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو کۆتایی وەرزی عومرە بگەنە١٠٠٠ مامۆستای ئایینی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 3,394 📊 Click Here