محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پرسێکی تەکنیکی و یاساییە و بە سیاسی نەکراوە.
سودانی لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو باسی لەوەکرد: بەگوێرەی یاسا، تەواوی پارێزگاكانی عێراق داهاتەكانیان ڕادەستی بەغدا دەكەن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان لێكدانەوەیەكی دیكە بۆ ئەم پرسە هەیە، بۆیە كەمێك درەنگ كەوتین لە چارەسەركردنی ئەو پرسە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،”ئێمە نامانەوێت مووچەی هەرێم دوابكەوێت، بەڵام زیاتر لە ساڵێك بەردەوام بووین تا لەسەر تێچووی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دواتریش كۆمپانیاكان ڕێككەوتین، بۆیە تا ئەو كاتە مووچە دوادەكەوت”.
باسی لەوەشكرد”بەشی هەرە گرنگی پرسەكە كە ناردنی نەوتە ئێستا چارەسەر كراوە، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەوەی دەمێنێتەوە بە زوویی چارەسەر دەبێت و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بۆ لەمەودوا مانگانە بەردەوام دەبێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە نیسبەت ئێمەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگێک دواکەوتووە، باسی لەوەشکردووە بابەتی مووچە پرسێکی تەنکیکی و یاساییە، بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە سیاتەوە نیە.
