کۆلاجین، ڕێتینۆڵ و حەوانەوەی قووڵ کلیلی چاودێری شەوانەی پێستە و خانمان ئەم پێکهاتانە بەکاربهێنن سوودێکی زۆر باش بە پێشتیان دەگەیەنن.
چاودێریکردنی پێست لە ئێواراندا بە هیچ شێوەیەک کەمتر نییە لە ڕۆتینی ڕۆژ، بەڵکو بە بڕوای شارەزایانی جوانکاری، بنەمای سەرەکییە بۆ پاراستنی گەنجێتی و جوانی پێست، چونکە پێست لە کاتی خەودا دەچێتە قۆناغی نوێبوونەوەی سروشتییەوە کە بە تەواوی جیاوازە لە ماوەی ڕۆژدا.
گۆڤاری “وۆمان” (Woman)ی نەمساوی، کە تایبەتە بە جوانکاری و مۆدە، ڕایگەیاندووە کە پێست لە ماوەی ڕۆژدا وەک قەڵغانێکی بەرگریی تەواو کار دەکات، چونکە ڕووبەڕووی هۆکارە ژینگەییەکان، پیسکەرەکان و تیشکە زیانبەخشەکان دەبێتەوە، کە دەبنە هۆی فشاری ئۆکسێنەری و تێکچوونی خانەکانی پێست.
بەڵام هەر کە ئێوارە دادێت، پێست لە دۆخی پارێزگارییەوە دەگۆڕێت بۆ دۆخی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە، بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی نوێکردنەوەی خانەکان بکات و زیانەکانی ماوەی ڕۆژ چاک بکاتەوە.
گۆڤارەکە ڕوونی دەکاتەوە کە پێست لە گەنجێتیدا نزیکەی هەموو ٢٨ ڕۆژێک بە تەواوی خانەکانی نوێ دەکاتەوە. بەڵام ئەم سووڕە سروشتییە بە تێپەڕبوونی تەمەن هێواش دەبێتەوە، هەروەها بەهۆی فشاری دەروونی یان جەستەیی بەردەوام یان هەوکردنی درێژخایەن دوا دەکەوێت، کە دەبێتە هۆی کزبوونی پێست و گۆڕانی پێکهاتەکەی و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی پێشوەختە.
پێست لە کاتی شەودا چۆن کار دەکات؟
لە ماوەی ڕۆژدا، پێست زۆربەی وزەکەی بە فێڕۆ دەدات لە بەرگەگرتنی پیسکەرەکان، تیشکی سەروو بنەوشەیی و هۆکارە ژینگەییەکانی دیکە.
بەڵام لە شەودا، لەگەڵ دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئارامبوونی جەستە، ئەو وزەیە دەگۆڕێت بۆ پرۆسەی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ورد.
گۆڤارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم پرۆسانەن وایکردووە خەو بە “خەوی جوانکاری” بناسرێت، چونکە جەستە بەتایبەتی پێست، لەم ماوەیەدا کار لەسەر هاوسەنگی و نوێبوونەوەی خۆکار دەکەن.
پێکهاتە گرنگەکانی چاودێری شەوانە
گۆڤارەکە ئامۆژگاری دەکات کە بەرهەمەکانی چاودێری ئێواران بە تەواوی جیاواز بن لەوانەی ڕۆژ، چونکە پێویستییەکانی پێست لە شەودا جیاوازن لە ڕووی پێکهاتە، چڕی و کاریگەرییەوە.
لە کاتێکدا کرێمەکانی ڕۆژ زیاتر گرنگی دەدەن بە پاراستن لە هۆکارە دەرەکییەکان (وەک تیشکی سەروو بنەوشەیی)، پێویستە کرێمەکانی شەو ماددەگەلی نوێبوونەوە و چاککردنەوە لەخۆ بگرن.
گرنگترین ماددە چالاکەکانی پێشنیارکراو بۆ چاودێری شەوانە ئەمانەن:
خەوی باش… باشترین بەرهەمی جوانکاریی بێ بەرامبەر
گۆڤاری “وۆمان” لە کۆتایی ئامۆژگارییەکەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چاودێری شەوانە تەنها بە بەرهەمەکانەوە سنووردار نییە، بەڵکو شێوازی ژیان و خەوی پێویستیش دەگرێتەوە.
خەوی ناتەواو یان کورت ڕێگر دەبێت لە نوێبوونەوەی خانەکان و هەوکردنی پێست زیاد دەکات، لە کاتێکدا خەوی قووڵ و جێگیر یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی سووڕی خوێن و گەشاوەیی پێست لە بەیانیاندا.
گۆڤارەکە دەڵێت”هەموو شەوێک ٧ بۆ ٨ کاتژمێر خەوی باش وەربگرە، و بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە، هەست دەکەیت کە پێستت بە تێپەڕبوونی کات ڕوونتر و پڕتر دەبێت”.
