وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ته‌نها له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕی زیاتر له 6 ملیۆن و 500 هه‌زار دولار پاڵپشتی پڕۆسه‌ی حه‌ج كراوه.
كاروان ستونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌ر ساڵێك به بڕی جیاواز پاڵپشتی پرۆسەی حەج كراوه.
ڕاشیگه‌یاند، له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م پڕۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه به‌ره‌و پێشچووه و كه ئێستا له لووتكه‌یه.
وتیشی، “هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نووسینگهكەی جێگه‌ی دڵخۆشییه، كه هه‌میشه هاوكار و پاڵپشت بوونه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به حاجیانی كوردستان بكرێت و هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان بڕه‌خسێت، كه له بواری حه‌ج و عومڕه‌دا كاربكه‌ن و هه‌موو ئه‌و كارانه‌یش به سه‌رپه‌شتی خودی وه‌زیری ئه‌وقاف كراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه له هه‌رێمی كوردستان”.
كاروان ستونی وتیشی، “كۆی ئه‌و پاڵپشتییه‌ی له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه زیاتر بووه له 6 ملیۆن و 500 هه‌زار دولاری ئه‌مه‌ریكی هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ربووه له هاوكاریكردنی حه‌جخوازان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مساڵ له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناویان نووسیوه به خۆرایی بووه”.
دەشڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مه‌یشی كرده دیاری بۆ حه‌جخوازان تاوه‌كو بتوانن به خۆڕایی و به‌بێ به‌رامبه‌ر له ماڵه‌كانی خۆیان بەبێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هیچ شوێنێك بكه‌ن و هیچ مه‌سروفێكی رێگه و فۆرم و كۆپیكردن بكه‌ن به ئاسانی به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناویان بۆ حه‌جی ساڵی 2026 تۆمار بكه‌ن، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 90 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
