پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكێتی لێكتێگەیشتنێكی پێشووی بارزانی و تاڵەبانی بۆ دروست كردنی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ڕەوتێكی ناو پارتی دۆخەكەی تێكدا.
لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكی لە میدیای یەكێتی دەڵێت: لە مانگی شوبات پێش شەڕی ئێران، بافڵ تاڵەبانی سەردانی پیرمامی كرد و لەگەڵ كاك مەسعود كۆبووەوە و پێشنیار كرا ئەنجوومەنی باڵای سیاسی دابمەزرێت و كاك مەسعود سەرۆكی بێت و خۆی جێگر یان سكرتێری ئەنجوومەنەكە بێت.
وتیشی، “بەپێی لێكتێگەیشتنەكە، نزار ئامێدی ببێتە كاندیدی هاوبەش بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و لە هەرێم حكومەت پێكبهێنین و یەكێتی شەریكی ڕاستەقێنە بێت تیایدا تاكو بتوانین خۆمان لەو شەڕە چاوەڕوانكراوەی سەر ئێران بپارێزین”.
ئاماژەی بەوەشدا، دۆسیەی عێراق بسپێردرێت بە كاك بافڵ و هەموو كاتی خۆی بۆ تەرخان بكات و باشترین پەیوەندی هەرێم و عێراق دروست بكات.
ڕوونیشی كردەوە، ئەنجوومەنەكە (مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ)ی تیابێت و هێزە سیاسییەكانی دیكەش بەشداربن لەو ئەنجوومە.
ئاشكراشی كرد، لێكتێگەیشتن هەبوو لەسەری، بەڵام ئاڕاستەیەك لەناو پارتی ئەوەی تێكدا. كە ئەگەر ئەوە بكرایە هەرێم زۆر قازانجی دەكرد و بودجەی هەرێم دەپارێزرا و هەرێمەكەمان دەپاراست لەو شەڕەی ڕوویدا و بەیەكگرتوویی دەماینەوە و هەرێممان دەگەڕاندەوە ئەو كاتە زێڕینەی كێشەكانی عێراقیش لە هەرێم چارەسەر بكرێت












Leave a Reply