“هەر کەسێک هۆکاری گرژییەکەی یارییەکەی هەولێر و دهۆک بێت، سزا دەدرێت”

سەیرکراوە: (1)

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەربارەی گرژییەکەی یارییەکەی نێوان یانەی هەولێر و دهۆک پێکهێنراوە و جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو ڕووداوانە کاریگەرییان لەسەر برایەتی نێوان هەولێر و دهۆک نابێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەربارەی هێرشکردنە سەر هاندەران و دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەوەی ڕوویدا لە دهۆک کارێکی خراپ بوو، گوزارشت لەڕای خەڵکی هەولێر و دهۆک ناکات، پێشبینی دروستبوونی ئەو جۆرە ڕووداوانەشمان کردبوو، هەموو لایەکیش پێمان ناخۆشبوو.

جەختیشی کردەوە کە ئەو ڕووداوانە کاریگەرییان لەسەر برایەتی هەولێر و دهۆک نابێت.

ئومێد خۆشناو وتیشی؛ ئێمە پێویستمان بەهێورکردنەوەی دۆخەکە هەیە و پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش هۆکاربن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، چونکە لەهەموو دونیا کاتێک یاری ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەشێک لەهاندەران ئەو توندوتیژیانە دروست دەبن، ئێستا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروست بووە، هەرکەسێک هۆکاری ئەو ڕووداوانەبێت، بەدڵنیاییەوە بەڕێکاری یاسایی بەسزای خۆی دەگات و لەکەسیش قبوڵ ناکرێت ببێتە هۆکاری رووداوی لەم شێوەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەنێوان یانەکانی هەرێمی کوردستاندا براوە و دۆڕان نیە، بەڵکوهاوکار و پشتیوانی یەکترین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 2,015 📊 Click Here