لیژنەی لێکۆڵینەوە لە قاچاخبردنی نەوت گەیشتە کەرکووک

سەیرکراوە: (1)

بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت، لیژنەیەک کە بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنراوە لە بەغداوە گەیشتە کەرکووک.

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەیەک لە بەغداوە گەیشتە کەرکووک بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت و لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکەوە پێشوازیان لێکرا.

لیژنەکە لەگەڵ لایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی دۆسیەی نەوت کۆدەبێتەوە.

پەرلەمانی عێراقیش لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوتی جورفلسەخر، هەروەها بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران و تورکیا پێهێناوە.

بڕیارە لیژنەکە كاتژمێر حهوتی شەو، لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆی عێراق كۆببێتهوه و درێژه به لێكۆڵینهوه و بهدواداچونهكانیان بدهن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 1,582 📊 Click Here