ئەمڕۆ له گهرمیان مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە کە سەر بە هێزەکانی 70ن و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە دابەش دەکرێت، بەڵام له رانیە دواخراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی شێروانە لە ئیدارەی گەرمیان، لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ مووچەی مانگی 10ی خانەنشینانی پێشمەرگەی هێزەکانی 70 دابەش دەکرێت”.
بەپێی زانیارییەکان لە گەرمیان هەزاران خانەنشینی پێشمەرگەی 70 هەیە، کە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
لای خۆیەوە سیروان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی کێوەڕەش لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “بڕیاربوو ئەمڕۆ پارە تەمویل بکرێت و مووچەی مانگی 10 خانەنشینانی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە لای ئێمه دابەش بكرێت، بەڵام کارەکان تەواو نەبوون و لەم هەفتەیهدا دەدرێت”.
سیروان عومەر، بۆ میدیای پارتی، باسی لەوەشکردووە، “ژمارەی ئەو خانەنشیانە لای ئێمە هەزار و 124 كەسن، ئەوانە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە”.









Leave a Reply