سەیرکراوە: (997)
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لە مانگی 12ی ئەمساڵدا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق.
ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی ڕەوشی عێراق و دەڤەرەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق فیدراڵ کرا.
ئاشكراشی كردووە، لەهەمان کاتەدا باسی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان لە مانگی 12 کرا، کە تێیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە لە مانگی 12 ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
