سێشەممە. نیسان 21st, 2026

مەسرور بارزانی: بەغدا ڕێگە بە دامەزراندنی دەرچووانمان نادات

سەیرکراوە: (1.0K)

سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەرمان خانەنشین بوون، بەلام بەغدا ڕێگە بە دامەزراندنی دەرچووانمان نادات هەروەك چۆن بۆخۆی دامەزراندن دەكات.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە سییەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کوالێتیی خوێندن.

باسی لەوەشکرد، مامۆستایان جێگای شانازین سەرباری هەموو ئاستەنگییەکان بەردەوام بوون لە پرۆسەی خوێندن، مسۆگەرکردنی پاشەڕِۆژی قوتابییان مسۆگەرکردنی پاشەڕِۆژی کوردستانە.

وتیشی، “بەهۆی جیاکاری لە حکومەتی فیدراڵی نەمانتوانیوە دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانی خوێندنی باڵا دابین بکەین، لە هەوڵداین بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتە و هەوڵمانداوە لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە کاری پیشەی شایستە بۆ دەرچووان دەبین بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی ئەو کەسانە دەکات کە داهێنەرن و دەیانەوێت پڕۆژەی بچووکی تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن.

جەختیشی كردەوە، لە هەوڵیش بەردەوامین بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی شایستەی دامەزراندنن لە کەرتی گشتیی دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنین، بەڵام ئەو شەڕِە لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت هەر بۆیە دەنگ بەو کەسانە بدەن کە شەڕ بۆ مافەکانتان دەکەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 3,306 📊 Click Here