سێشەممە. نیسان 21st, 2026

ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا کرا کە مومیکا-ی کوشت

سەیرکراوە: (1.2K)

ئەو کەسەی سەلوان مۆمیکا-ی کوشت، کە لە سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند، ھاووڵاتییەکی سووری تەمەنی ٢٥ ساڵە بەناوی بەشار زەککور.

پارێزەر ڕاسموس ئۆمان کە لێکۆڵینەوەی سەر دۆسیەکە بەڕێوە دەبات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە تۆمارەکانی کامێرای چاودێری، تابلۆیەکی ڕوونیان لە بارەی ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکە دەستکەوتووە.

ئۆمان باسی لەوە کرد داوای دەستبەسەرکردنی گومانلێکراو بەشار زەککوریان کردووە و ئەوەیشی خستەڕوو کە گومانلێکراو لە دەرەوەی وڵاتە، بەڵام شوێنی مانەوەی دیار نییە.

مۆمیکا کە بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز بووە بابەتی ڕۆژەڤی جیهان، ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەم، لە شاری سۆدەرتالجی لە سوید لە ھێرشێکی چەکدارییدا لە ماڵەکەی خۆی و لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆی تیکتۆکدا کوژرا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 3,394 📊 Click Here