سێشەممە. نیسان 21st, 2026

هەواڵێکی خۆش بۆ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی

سەیرکراوە: (1.1K)

کەمتر لە مانگێکی تر گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە و سەرچاوەیەکیش ڕایگەیاندووە”ئەمڕۆ بلیتی گەشتکردن چالاک کرا”.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیبلاویکردەوە، كەمێك پێش ئێستا هێڵی ئاسمانیی ‘توركش ئێرلاین’ سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چالاككرد و یەكەم گەشتی ئەو هێڵە بۆ سلێمانی، ڕۆژی 3ـی مانگی داهاتوو دیاریكراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١٠/١٥ (دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا) ئاگاداری نامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد، و لەم ڕوانگەیەوە، (دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا) گەشتە ئاسمانی یەکان و ئاسمانی ووڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە .

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین لە زووترین کــاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان ڕێکبخەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی 9ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕهجهب تهييب ئهردۆغان سهرۆكى كۆمارى توركيا دووپات دهكهينهوه كه ئهمڕۆ له كۆبوونهوهكهيدا لهگهڵ نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، فهرمانى دا گهشته ئاسمانييهكانى هێڵى فڕۆكهوانيى توركيا بۆ سلێمانى دهست پێبكهنهوه.

جێی ئاماژەیە، لە 3ی نیسانی ساڵی 2023ـەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە و لەو کاتەشەوە بەردەوام وادەکە درێژ دەکاتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 3,394 📊 Click Here