کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دابەزینی پلەی گەرما و خۆڵبارین دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆزێكى كه‌م له‌سه‌ر هه‌ندێک ناوچه‌ى جیا جیا و به تایبه‌ت ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێمی کوردستان هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە له كاتى زیادبوونى خێرایى بادا ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆزوخۆڵ چالاكتر ده‌بێت و پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :34 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی
