سێشەممە. نیسان 21st, 2026

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی

سەیرکراوە: (1.1K)

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هەواڵی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پشت ڕاست دەکاتەوە.

ئەمشەو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات دهكهينهوه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئه‌م بڕياره له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پتهوهكانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 2,897 📊 Click Here