سەرۆک کۆماری تورکیا دەچیتە غەززە و دەڵێت””لە ناخی دڵمانەوە هیوادارین کە ڕێککەوتنەکە بە ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی هەمیشەیی بۆ خاکی فەڵەستین کۆتایی پێ بێت”.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئیسرائیل پێویستە پابەندی ئاگربەست لە غەززە بێت، وە پێویستە کۆتایی بێت بە سیاسەتی هێرشبەرانە و هەڕەشە دروستکردن لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشدا، پشتیوانی ئێمە بۆ هەر چەشنە پڕۆژەیەک کە کۆمەڵکوژی لە غەززە کە دوو ساڵە بەردەوامە ڕایبگرێت بەردەوامە، و بەم نزیکانە بۆ پشتیوانی لە ئاشتی و دادپەروەری سەردانی غەززە دەکەم.
ئەردۆغان راشیگەیاند، تورکیا ئێستا بەهێزە، ئێمە وڵاتیکین کە پێشتر هەناردەمان 36 ملیار دۆلار بووە ئێستا گەیاندومانەتە 270 ملیار دۆلار، و یەدەگی بانکی ناوەندیمان لەسەرووی ١٨٣ ملیار دۆلارەوەیە، و بەردەوامە لەسەر ڕەوتی بەرزبوونەوەی.
ئەردۆغان راشیگەیاند، لەرووی سەربازییەوە لە ساڵانی ڕابردوودا 80٪ پشتیوانیمان دەرەکی بوون، ئێستا ئێمە خۆمان بەرهەمدارین و لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووینە سێ یەکەمەکەی جیهان.
وتیشی، ئێمە ساڵی 2025 مان بە ساڵی خێزان ناساندووە و پاکێجەکانی پاراستنی خێزان بەردەوامە، هاوکات لەبواری گەشتوگوزار ئێمە لە 2025 دا چوارەم ڕیزبەندی جیهانمان گرتووە لە پێشوازیکردن لە گەشتیاران و زیاتر لە 26 ملیۆن گەشتیارمان هەبووە.
