کێ کۆنترۆڵی کێ دەکات

سەیرکراوە: (1)

ڕاستگۆ محمد سەعید

لە ساڵانی دواییدا، حکومەتی عێراق هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی دامەزراوەی «حەشدی شەعبی» وەک بەشێکی دانەبڕاو و یاسایی لە سیستمی ئەمنی و سەربازیی وڵات پیشان بدات. بە فەرمی، ئەم هێزانە بەشێک لە پێکهاتەی چەکداریی عێراق دەپێکن و بودجە، مووچە و چەکەکانیان لە خەزێنەی دەوڵەتەوە دابین دەکرێت؛ بەڵام واقیعی سەر زەوی هەمیشە وێنەیەکی بە تەواوەتی جیاواز ئاشکرا دەکات. پرسیاری سەرەکی کە بەردەوام سەر هەڵدەداتەوە ئەوەیە: ئایا حەشدی شەعبی ژێر فەرمانی دەوڵەتە، یان دەوڵەت خۆی بووەتە بارمتەی دەستی ئەم هێزە چەکدارانە؟

گومانەکان لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی فەرمانەکان و هەبوونی بڕیاری سەربەخۆ لە ناو هەندێک بەشی حەشددا تەنها ڕوانگەیەکی تیۆری نین. کاتێک لە ساڵی ٢٠٢٥دا لێکۆڵینەوە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق لەسەر هێرشێکی سەر بە هێزەکانی حەشد بۆ سەر دامەزراوەیەکی حکومی لە بەغدا ئەنجامدران، ئەنجامەکان بە ڕوونی دەریانخست کە فەشەلێکی کوشندە لە سیستمی «فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن»دا بوونی هەیە. هەرچەندە ئەو ڕووداوە بووە هۆی گرتنەبەری ڕێکاری دیسپڵینی و دادوەری بەرامبەر بەشێک لە فەرماندەکان، بەڵام ڕووداوەکە خۆی حەقیقەتە تاڵەکەی سەلماند: هێشتا گرووپی چەکدار لە ناو ئەم چوارچێوەیەدا هەن کە خۆیان لە سەرووی بڕیاری سیاسی و ئەمنیی دەوڵەتەوە دەبێننەوە.

ئەم مۆدێلە لە دروستکردنی هێزی هاوتەریب، گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر چەمکی «سەروەریی دەوڵەت». کاتێک دامەزراوەیەکی چەکدار بە فەرمی سەربە سیستمی ئەمنی بێت بەڵام لە کرداردا بە لۆجیکی گرووپی سەربەخۆ ڕەفتار بڕکات، هاوڵاتییان و جیهانی دەرەوەش متمانەیان بە توانای حوکمڕانی لەدەست دەدەن. دەوڵەتێک کە نەتوانێت یەککەرتیی جڵەوی چەک لە دەستی خۆیدا قۆڕخ بڕکات، هەمیشە لەژێر سێبەری شەڕ و ئاڵۆزیی ناوخۆییدا دەمێنێتەوە.

کۆتایی ئەم ناهاوسەنگییە جەرگبڕە، حەقیقەتێکی زۆر تاڵمان بەڕوودا دەپەکێنێتەوە کە چیتر بە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی داپۆش ناکرێت: ئەگەر حکومەت بە ڕاستی کۆنترۆڵی تەواوی ئەم هێزانەی بەدەستەوەیە، کەواتە بۆچی دەبێت بەردەوام هەوڵ بدات و بە بەڵگەوە بیسەلمێنێت کە هێزە چەکدارەکان گوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبن؟

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,524 📊 Click Here