سەیرکراوە: (4)
لە میانی یارییەکانی قۆناغی ٣٢ی مۆندیالی ٢٠٢٦، ھەڵبژاردەی کەنەدا بە ئەنجامی (١-٠) لە ھەڵبژاردەی ئەفریقای باشووری بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦.
شەوی ڕابردوو لە یەکەم یارییەکانی قۆناغی ٣٢ی مۆندیالی ٢٠٢٦دا، ھەردوو ھەڵبژاردەی کەنەدا و ئەفریقای باشووری ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
یارییەکەی نێوان ھەڵبژاردەی کەنەدا و ھەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور لە یاریگای “لۆس ئەنجلس” لە ئەمریکا، ئەنجامدرا.
یارییەکەش بە ئەنجامی (١-٠) لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی کەنەدا کۆتاییھات.
تاکە گۆڵەکەی ھەڵبژاردەی کەنەدا لە کاتی زیادکراودا لە خولەکی ٩٠+٣دا لەلایەن یاریزان، ستیڤن ئۆستاکیۆییەوە تۆمارکرا.
بەو ئەنجامەش کەنەدا وەکو یەکەمین ھەڵبژاردە گەیشتە قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠٢٦.















Leave a Reply