هەینی. ئازار 6th, 2026

داعش هێرشی کرد و کوژراو هەیە

سەیرکراوە: (1.2K)

هەسەدە کوژرانی پێنج شەڕڤانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشێکی داعش لە دێرەزور ڕاگەیاند و دەڵێت”داعش پێگەیەکی هێزەکانمانیان کردە ئامانج لە شارۆچکەی ئەلبەهرە الوستا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور”.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ داعش پێگەیەکی هێزەکانمانیان لە شارۆچکەی ئەلبەهرە الوستا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور کردە ئامانج،چ و ەکدارەکانمان ڕووبەڕووی ئەو هێرشەبوونەتەوە و پێنج لە هەڤاڵەکانمان شەهید بوون، هەروەها شەڕڤانێکی تریش بریندار بوو.

هەسەدە دەڵێت، شەڕڤانانمان ئازایانە و دڵسۆزانە ڕووبەڕووی هێرشە تیرۆریستییەکە بوونەتەوە و پیلانی تیرۆریستییان پووچەڵکردەوە و کۆنترۆڵی ناوچەکەیان دامەزراند. ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و بەدواداچوون بۆ شانە نوستووە تیرۆریستییەکان بەردەوامن بۆ نەهێشتنیان لە ناوچەکە، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دانیشتووان و نەهێشتنی مەترسی لەسەریان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەسەدە سەرەخۆشی و پشتیوانی قووڵی ئاراستەی کەسوکار و هەڤاڵەکانیان دەکەن و دووپاتی دەکەنەوە کە خوێنیان بێهودە نابێت. و دەشڵێن”ئێمە بە توندی لە دژی ئەم گرووپە تیرۆریستیانە دەوەستینەوە، وە سوێند دەخۆین تۆڵەی شەهیدەکانمان بکەینەوە و هەڵمەتێکی فراوان ئەنجام دەدەن بۆ دەستگیرکردن و لەناوبردنی بکەران و پیلان بۆ داڕێژەری ئەم هێرشە و ئەوانەشی پشتیوانیان لێ کردوون”.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتب داواکارییەکیش ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتیان دەکات وو دەڵێت، گەلەکەمان و دانیشتوانی ناوچەکە پابەندبوونی سەرکردایەتی و شەڕڤانانمان دووپات دەکەینەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و پاراستنی ئاسایشی ئێوە و سەقامگیری ناوچەکانتان. یەکینەکانمان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراو بۆ بنبڕکردنی شانە تیرۆریستییەکان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانیان. داوا لە هەموو هاووڵاتییەک دەکەین کە هاوکارە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، زانیاری پێشکەش بکەن کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئاسایش.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 352 📊 Click Here