سەیرکراوە: (1.7K)
کاتژمێر 12:59 خوولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پله به پێوه‌ری ڕێختەر لە شارۆچکەی سیماڤ سەر بە کوتاهییە لە توركیا ڕوویداوە.
سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD) رایگەیاندووه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه کاتژمێر 12:59 خوولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە به پێوه‌ری رێختەر ناوەندی شارۆچکەی سیماڤ سەر بە کوتاهییە له خۆرئاوای توركیا هه‌ژاندووه.
ئاماژەی بەوەشداوە، بوومەلەرزەکە لە پارێزگارەکانی دیکەش هەستی پێکراوه و لە قوڵایی 8.46 کیلۆمه‌تری تۆێکڵی زەوی روویداوە.
تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
