یەشار ستار
16ئۆکتۆبەر خیانەتێکی گەورەی دەسەڵاتی کوردی لە هاوڵاتیان و خاکو نیشتیمانیان کرد ئەوڕۆژە دەسەڵاتی کوردی لەپێناو مانەوەیان لە دەسەڵاتیان هەستان بەشێک لە خاک و هاوڵاتیانیان فرۆش بەحەشدی شەعبی کە بەهەزارەها عایلەی کورد ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردوستان بون لەپێناو مانەوەیان لەژیان وە بەسەدان کەسیش لەپێناو ئەوخاکەدا کوژران لەلایەن حەشدی شەعبی .
حەشدی شەعبی لە 16ئۆکۆتۆبەرۆ بەرامبەر هاوڵاتیانی شاری کەرکوک وقەزاو ناحێکانی چواردەوری کە بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە لەترسی حەشدی شەعبی ماڵو ژیانی خۆیان بەجێ هێشت تەنها بۆئەوەی بمێنەوە لەژیان کە دەیانزانی حەشدی شەعبی هێزێکی میلشیایە بەناشرینترین شێواز ئەشکەنجەیان دەدەن .
حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێنایە شاری کەرکوک وقەزاو ناحێکانی چواردەوری بۆئەوەی دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت بەسەر هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەدا کە زۆرێکی هاوڵاتی بەڕەگەز کوردن کە حشدی شەعبی دەیوست بەزۆرە ملێ هاوڵاتیانی کورد دەربکات و عەرەبی هاوردە بێنێتە سەر ماڵو حاڵی هاوڵاتیانی کورد کە لەدوای 16ئۆکتۆبەرەوە دەستی کردوە بەو زوڵمو زۆرداریەی لەو ناوچانەدا ڕودەدات لەپێناو بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆی حەشدی شەعبی هەموو شتێک دەکات بۆئەوەی کەرکوک وقەزاو ناحێکانی لە هاوڵاتیانی کورد پاک بکاتەوەو بیکاتە شارێکی عەرەب نیشین و لایان گرانی خۆی بۆزیاتر بەهێزبونی خۆی
