نووسینی: عەبدولواحێد محەمەد
پەروەردە وەک پرۆسەیەکی بنەڕەتی، ئەوەی لە ئاینە ئاسمانییەکاندا هاتووە، ئەوەشی لەلایەن فەیلەسوفەکان و گەورە پەروەردکارانەوە جەختی لەسەر کراوەتەوە، ئەوەیە کە پەروەردە سەرچاوەی وەرگۆڕانە باشەکانە. واتە بە پەروەردە و فێرکردنێکی باش، ئەوەی مەبەستە و دەخوازڕێت دێتە دی. ئەو ڕاستییە بۆ هەموو قۆناغەکانی مێژووی ژیان تەواوە؛ هەر سەردەمێک و بەپێی ئیمکانیاتی زاتی و واتاداری خۆی. بە دیوێکی تردا، پەروەردە و فێرکردن بۆ هەموو سەردەمەکان پێویستییەکی حەتمییە. لە دەرەوەی ئەو پێویستییە بوونیادییە، هەموو ئەسباب و ئەگەرەکانی تر وجودیان هەبێت، ئەو ئامانجانەی مرۆڤایەتی پێویستییەتی نایەتە کایەوە.
ئەم خواستە ئەزەلییە ئەگەر بۆ هەموو میللەتان حەتمی بێت، ئەوە بۆ کورد کردارێکی بنەڕەتییە و دەبێ هەر بڕوات؛ چونکە کورد لەمێژە لەنێو مەنجەنیقێکی خوڵقێنراودایە و هیچ جۆرە بەزەییەکی تێدا نەبووە، بگرە کار بۆ سڕینەوەشی کراوە. ئەوەی بووەتە هۆکاری زیندوومانەوەی، کلتور، زمانەکەی و موکوڕییەکەی بووە بۆ بەرەنگاری. دیارە ئیلهامی ئەوەش چینە منەوەرەکەی بووە. بەواتایەکی تر، ئەوەی کوردی هێشتووەتەوە پەروەردەی باب و باپیرانمان بووە.
بەڵام ئەم سەردەمەی تێیدا دەژین، پەروەردەیەکی سادە بۆ مانەوە و زیندووهێشتنەوە بەس نییە؛ چونکە ئێستا ململانێ لەگەڵ زەمەندایە، بۆ ئەوەی کێ خۆی لە ڕێزی پێشەوەی پێشکەوتنەکان ببینێتەوە، یان بەلای کەمەوە بە تەداروکەوە هەنگاو بنێت. بێگومان پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنێکی باش داینەمۆی ئەو بزاوتە بێئەمانەیە. ڕاستییەکەی ئێستا مۆدێلی پەروەردەی کلاسیکی نەماوە و دەبێت کار بۆ پەروەردەیەکی هاوچەرخ بکرێت.
پەروەردە لە هەرێمی کوردستانی عێراق
ڕاستییەکەی پرۆسەی پەروەردە لە هەرێم، بگرە لە عێراقیش، ئەگەرچی بە ڕواڵەت هەندێک هەنگاوی لە ڕووی ئیداری و هونەرییەوە ناوە (وەک کاروبارە ئیدارییەکان و هەندێک چالاکی جۆراوجۆر)، بەڵام لە جەوهەردا لەبەر بارگاویبوونی بە چەندین کێشە، هێشتا لە شوێنی خۆیدایە؛ هەنگاوێک دەچێتە پێشەوە و دوو هەنگاو دەگەڕێتەوە دواوە.
ڕەنگە هەندێک کەس و لایەن بپرسن: ئەوە چی لێکدانەوەیەکە؟ بە بەڵگەی چی ئەوە دەخەیتە ڕوو؟ دیارە ئەو بڕوایەمان لە خۆڕا نییە و پشتبەستوە بە چەند هۆکارێک، لەوانە:
لە ڕاستیدا کاتێک ئەو هۆکارانە شیکار دەکەین، ئینجا ئەوەی لەسەرەوە وتمان ڕوون دەبێتەوە کە ئێمە لە کوێی زەمەنداین و پرۆسەکەشمان لە چی ئاستێکدایە. ئەمەیە وایکردووە هەمیشە داوای چاکسازی و تەنانەت شۆڕشێکی پەروەردەییش بکەین بۆ ڕاستەڕێکردنەوەی ئەو واقیعەی چەندین ساڵە پێیدا تێدەپەڕین. بە جۆرێک کە ئەو پەروەردەیە تەنها نەبێتە پردێک بۆ پەڕینەوە و دواجار دامەزراندن، نەک فێربوونی پرۆسەکە و خزمەتکردنێکی پیشەگەریانە.
هەموو لایەک و کۆمەڵگەش پێویستە دان بەوەدا بنێن کە ئێمە بە ئەزموونێکی زۆر تاڵدا تێپەڕیوین و پەروەردە بارگاوی بووە، ئەمەش وایکردووە ئامانجەکان بەرجەستە نەبن. بەرمەبنای ئەو ڕاستییەی کە خوێندکارێک دوانزە ساڵ دەخوێنێت، دوا بە دوای تاقیکردنەوە و دەرچوون لێی بپرسرێت «لە خوێندنەکەتدا چیت لە بیر ماوە؟»، بە دەگمەن هەڵدەکەوێت خوێندکارێک هەندێکت بۆ بگێڕێتەوە. ئەوە مانایەکی قوڵی هەیە و پێویستی بە دراسەکردن و لێکۆڵینەوەیە.
بۆ دەبێت مامۆستایانی زانکۆ بڵێن: «ئەو قوتابییانەی دێنە زانکۆ بەشێکی باشیان ناتوانن ناوی خۆیان بنووسن»؟ هرچەندە ئەوە ڕامانکێشێتە ناو جەدەلێکی قوڵیشەوە کە خۆی لەو پرسیارەدا دەنوێنێت: ئەوانەی ئەوە نازانن، هەر ئەو مامۆستایانە دەرسیان پێ دەڵێنەوە کە لە زانکۆوە دەرچوون!
بەلای منەوە خەلەلێکی گەورە هەیە؛ چونکە بێجگە لە توانجی مامۆستایانی زانکۆ و لەبیرچوونەوەی ئەو بابەتانەی خوێندراون، کۆمەڵێک بوار و بابەتی تریش هەن کە کەموکوڕییان بە ئاشکرا پێوە دیارە، وەک:
پەروەردە لە دۆخێکدایە حەسودیی پێ نابرێت، بەبڕوای خۆم و بەرمەبنای ئەوانەی خستمانەڕوو، پەروەردە بەو حالەیەوە لە دۆخێکدایە حەسودیی پێ نابرێت. مخابن لە پرسی چارەسەرکردنیدا بە شێوەیەکی ڕیشەیی زەحمەتە؛ چونکە زۆر بارگاوی بووە، بەڵام دەبێت بەردەوام ئیشی لەسەر بکرێت. بۆ هەر بوارێک لەو بوارانە دەبێت لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی بۆ بکرێت، یان کۆڕ و کۆڕبەندی بۆ ببەسترێت؛ بەڵام نە ڕوکەش و بۆ ڕیکلام، بەڵکو بۆ کردار و کارپێکردن بێت.
بە دڵنیاییەوە پەروەردە بە قسەی لوس و خوێندنەوەی شێعر و شانامە نابێت. لە ڕابردوودا زۆر وتراوە و زۆریش شاباشی پێدا دراوە، بەڵام ئەوەی لە ناوەندی خوێندن و لەسەر ئەرزی واقع دەبینرێت زۆر جیاوازە؛ چونکە بێمتمانەیییەک هاتوەتە ئاراوە وا بە زوویی خاو نابێتەوە و کاری زۆری دەوێت.
مامۆستایەکی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم وتی: لە ڕۆژی دووەمدا لە کۆی 61 قوتابی، تەنها 9 خوێندکار هاتبوون، تەنانەت ئەو نۆیەش ئەوەندە بە پەلە بوون وەک ئەوەی بە زۆر هێنرابێتنە ژووری تاقیکردنەوە.
بە ڕاستی توانج زۆرە لەسەر ئەم پرۆسەیەی دەگوزەرێت (لە باخچەوە تا دەگاتە دوا قۆناغ). ئەمە قسەی من نییە، قسەی زۆرێک لە پەروەردەکارە ڕاستەقینەکانە. ئەگەر کاری جدی و لێبڕاوانە و دوور لە ڕیکلامی بۆ نەکرێت، کەشێکی ناپەروەردەیی قوڵ دروست دەبێت کە بە ئاسانی ناگەڕێتەوە سەر ڕاستەڕێی خۆی.
دیارە مەبەستم توندوتیژی و هێنانە ئارای سیستەمێکی تازەی جۆرە پۆلیسییەک نییە؛ قسەم لەسەر پەروەردەیەکی ڕاستەقینەیە کە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگەی خۆمان بێت و ئینجا سود لە تەکنیکی سەردەم و ئەزموونە باشەکانی جیهان وەربگیرێت.
پێگیرم لەسەر ئەوەی زەمەنێکی زۆرمان لەدەستدا؛ بە تایبەتی لە دوای ڕاپەڕین بەهۆی ساردوسوڕی حکومەتەوە. هەروەها زەمەنێکی باشیشمان بەهۆی داعش و نائاسایی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و مەرکەزەوە لەدەستچوو، کە کاریگەری سەختی دروستکرد لەسەر ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران بە گشتی و مامۆستایان بە تایبەتی. هەموویان پێکەوە پرۆسەی پەروەردەیان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە کردووەتەوە.
نابێت بەو شێوازە درێژە بکێشێت؛ چونکە زەمەن لە هەڵکشانێکی بێئەماندایە و زیرەکیی دەستکرد (AI) خەریکە دەبێتە جێگرەوەی هەموو جومگەکان و مرۆڤەکان دەبنە زیندەوەرێکی مردوو. بەوەش ئێستا مرۆڤ کەوتووەتە نێوان دوو بەرداش: بێخەمیی حکومەت لە ئاست هێنانەکایەی پەروەردەیەکی مۆدێرن، هەروەها دیاردەی زیرەکیی دەستکرد.
هەندێک لە وڵاتان کەوتوونەتە خۆیان بۆ ئەوەی مامۆستا سەنتەر بێت، بەرمەبنای ئەو ڕاستییەی کە هیچ جێگرەوەیەک بۆ مامۆستایان نییە و هیچ پرۆسەیەکیش جگە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن ئامانجە بوونیادییەکانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست بەرجەستە ناکات. دیارە پرۆسەی پەروەردە و مامۆستا بەیەکەوە تەواوکەری یەکترن و بە یەکەوە ئامانجەکان دێننە کایەوە. سەرەنجام دەگەینە ئەو بڕوایەی: جێگرەوە بۆ پەروەردە هەر پەروەردەیە و بۆ مامۆستاش هەر مامۆستایە. کەواتە دەبێت کار لەسەر پرۆسەیەکی باش و مۆدێرن بکرێت و مامۆستاش بەردەوام بایەخی پێبدرێت و بکڕێتە هێما (سونبول).
بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک هەنگاوی کرداری هەن کە دەبێت کاری جدییان بۆ هەڵبگیرێت، لەوانە:
هەنگاوە عملی و پێشنیازکراوەکان
یەکەم – دانانی پەروەردە لە ئەولەوییەتی بەرنامەی حکومەت
دەبێت پرۆسەی پەروەردە بکڕێتە ئەولەوییەتی بەرنامەی حکومەت؛ چونکە هیچ جومگەیەکی تر جێگرەوەی نییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست. ئەزموونی وڵاتانیش لەو بارەیەوە زۆرە و گرنگە بکڕێتە پێوەر. وڵاتێکی وەکو سەنگافورە لە گۆمێکی لیخن زیاتر نەبوو و دەرودراوسێکانیشیان بەخۆیان نەدەگرتن، بەڵام بە هەوڵی بێوەچانی «لی کوان یو»ی دامەزرێنەری وڵاتەکە کە پشتی تەواوی پرۆسەی پەروەردە و مامۆستایانی گرت، ئێستا بوونەتە وڵاتی پڵنگەکان و لە هەموو ڕوویەکەوە ڕکابەری لەگەڵ ژاپۆن و وڵاتە پێشکەوتووەکانی تر دەکەن.
دووەم – بایەخدانی تەواو بە مامۆستایان
دەبێت لە هەموو ڕوویەکەوە بایەخ بە مامۆستا بدرێت:
بە فەراهەمکردنی ئەو پێداویستییانە، مامۆستایەکی بێخەم دروست دەبێت کە دەتوانێت توانای خۆی بخاتە گەڕ و پەروەردە و فێرکردنێک بەڕێوە ببات کە وەڵامی پێویستیی قۆناغەکان بداتەوە. ژاپۆنییەکان لە خۆڕا ناڵێن: «مامۆستا دەبێت شکۆی ئیمپراتۆر و ژیانی وەزیری هەبێت».
سێیەم – بینا و باڵەخانە
ستوونێکی گرنگی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، بینا و باڵەخانەی مۆدێرنە. هەندێک لایەن پێیان وایە مەرج نییە باڵەخانە هەبێت و دەکرێت لە هەر شوێنێک بگونجێت پرۆسەکە بەڕێوە بچێت؛ ئەوە لە کاتێکدا ڕاستە کە لە بارودۆخێکی نائاساییدا بیت (وەک شۆڕش، حاڵەتی نە جەنگ و نە ئاشتی، یان لاوازیی باری دارایی).
هەرێمی کوردستان 35 ساڵە خاوەنی دەسەڵاتی خۆیەتی و (جگە لە هەندێک کات) خاوەنی ئیمکانیاتی باشیش بووە، واتە نابێت پاساو هەبێت بۆ بایەخنەدان بەو جومگە گرنگە. بەداخەوە کەموکوڕی زۆر هەیە و چارەسەرەکانیش بەپێی پێویست نین:
ئەوانە هەموویان پێکەوە ئەگەر هەبن، باڵەخانەی مۆدێرن پێک دەهێنن و دەبنە ژینگەیەکی لەبار بۆ پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.
چوارەم – ڕەخساندنی ماوەی تەواو بۆ ساڵی خوێندن
کێشەی گەورەی ساڵانەی خوێندن، نەڕەخساندنی ماوەی تەواوە. پێشدا دەبێت ئەوە بزانرێت کە پەروەردە بریتییە لە کرداری تیۆری و پراکتیکی؛ لە لایەکی ترەوە خودی پرۆگرامەکە پێویستی بە ماوەی تەواوی خۆی هەیە (تەنانەت لە ڕووی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانیشەوە). لە ڕاستیدا ماوەی پێویست بۆ خوێندنی ساڵانە کەموکوڕی زۆری تێدایە:
ئەمانە وایانکردووە بەردەوام مامۆستایان و قوتابییان گلەیی ئەوە بکەن کە کات بەشیان ناکات، بۆیە دەبێت چاکسازی لە ماوەی خوێندندا بکرێت.
پێنجەم – دانانی ساڵنامەیەکی خوێندنی کرداری
بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی سەرکەوتوومان هەبێت، دەبێت ساڵنامەیەکی خوێندنی جێگیر و دیاریکراو هەبێت. ڕاستە ساڵانە خشتەیەک ڕادەگەیەنرێت، بەڵام وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت و دەیان کێشەی تێدەکەوێت (وەک: ڕاگرتنی دەوام، بۆنەی جۆراوجۆر، پشووی سروشتی، پشووی خۆڕسک، پێشگر و پاشگری پشووەکان، پشووی وەرزی یەکەم و پشووی درێژی بەهارە).
ئەمانە بوونەتە بار بەسەر پرۆسەی پەروەردەوە و کەلێنی گەورەیان تێدا دروستکردووە. سادەترین لێکەوتەکانیان بریتیین لە:
بۆیە دەبێت ساڵی خوێندن ساڵێکی پڕ بێت و لە چوارچێوەی پێدراوی یاسایی خۆیدا جێگیر بکرێت، نەخرێتە بەر حەزی کەسی و سیاسی.
شەشەم – پەرەپێدانی بەردەوام
یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی پەروەردەی باش، ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای مامۆستایانە. جیهان بەردەوام لە گۆڕاندایە و تەکنەلۆژیای تازە بەکاردێت؛ ئەوەش مامۆستای بەئیمکانیەت لە ڕووی مەعریفی و پەروەردەیییەوە دەوێت تا بەرەنگاری ئەو واقیعە پڕ لە جوڵەیە ببێتەوە کە زیرەکیی دەستکرد تێیدا بڕیاردەرە.
جێگەی هەڵوێستەیە کە لە هەرێمدا:
بۆیە:
حەوتەم – بەهێزکردنی پەیوەندیی دایکان/باوکان و دەستەی مامۆستایان
قوتابی تەنها 4 کاتژمێر لە قوتابخانەیە و نزیکەی 20 کاتژمێری ڕۆژەکەی لەلای خێزانەکەیەتی؛ بۆیە هەردوو لا پێویستیان بە یەکترە و دەبێت بەردەوام لە هەماهەنگیدا بن. بەتایبەت لەم سەردەمە جەنجاڵەدا کە ئامرازەکان بێ سانسۆر لەبەردەستن و حکومەتیش مەودای ئەو بەربەرەڵاییەی ئەوەندە فراوان کردووە کە گەورە و بچووک دەستیان بە هەموو شتێک دەگات.
ئێستا لە ناوەندەکانی خوێندندا کێشەی وەک بەکارهێنانی حەب، ڤایپ، جگەرەکێشان و هتد هەن. بۆ بەرگرتن لەم واقیعە:
هەشتەم – ڕێکخستنی خوێندنی تایبەت (ئەهلی)
لە دەستووری عێراقدا (ماددەی 34) هاتوە کە خوێندنی بنەڕەتی ئیلزامییە و خوێندنی بێبەرامبەر بۆ هەموو عێراقییەک ڕەخسێنراوە، بەڵام لە واقیعدا بەپێچەوانەوە دەبینین. ژمارەیەکی زۆر خوێندنگە و زانکۆی تایبەت کراونەتەوە؛ بۆ نموونە لە ساڵی 2025-2026دا (524) خوێندنگەی تایبەت هەبوون، بەڵام بۆ ئەمساڵ بووەتە (628) ناوەند (نزیکەی %9.5ی کۆی گشتیی خوێندنگاکان).
جیاوازییەکی زۆر لە نێوان خوێندنی تایبەت و گشتیدا هەیە (لە باڵەخانە، دەوام، کەرەستە و ماوەی خوێندن). ئەمەش وایکردووە ئەوانەی ئیمکانیاتی مادییان باشە بچنە ئەهلی و هەژارەکان لە گشتیدا بپووکێنەوە، کە دواجار دەبێتە هۆی:
بۆیە دەبێت حکومەت لە لایەک یاسایەکی واقیعی بۆ خوێندنی تایبەت دەرپەڕێنێت، لە لایەکی ترەوە هۆکارەکانی فێربوونی باش بۆ خوێندنی گشتی فەراهەم بکات تا جیاوازییەکان کەم ببنەوە.
نۆیەم – گەشەپێدانی خوێندنی پیشەیی
خوێندنی پیشەیی بنەمایەکی زۆر گرنگی پرۆسەی پەروەردەیە بۆ پێگەیاندنی کادێری کارامەی ناوبازاڕ. لە وەزیری پەروەردەی سەنگافورەیان پرسی: «پەروەردەکەتان چۆن باش کرد؟» وتی: «چووینە بازاڕ و لە خاوەنکارەکانمان پرسی چیتان دەوێت؟ وتیان دەستی کاری کارامەمان بۆ دروست بکەن و فێربوون بەپێی پێویستیی بازاڕ بکەن (Teaching market)؛ ئێمەش هەر وامان کرد».
لە ئێران 360 جۆر خوێندنی پیشەیی هەیە، لە تورکیاش بە هەمان شێوە؛ بەڵام لە هەرێم و عێراقدا خوێندنی پیشەیی هەر ئەوەندەیە کە لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکاندا هەبووە و وەک دامەزراوەی لاوەکی سەیر کراوە.
ئەگەر ئەم بوارە گەشەی پێبدرێت و یاسای تایبەتی بۆ دەربچێت، لێکەوتەی زۆر باشی دەبێت:
برای بەرەوپێشبردنی ئەم خوێندنەش:
دەیەم – هاوسەنگکردنی میلاک
لە دوای ڕاپەڕینەوە هاوسەنگیی میلاک بە شێوەیەکی دادپەروەرانە نەبینراوە؛ بەهۆی هەژموونی حزبی، میانگەری و دەستتێوەردانەوە. ئەمەش لە کاتێکدا کە دامەزراندن ڕاوەستاوە و نزیکەی 12,000 مامۆستا لە دوو ساڵی ڕابردوودا خانەنشین بوون.
چارەسەرەکان:
یازدەیەم – کاراکردنەوەی یەکەی سەرپەرشتیاری
لە ساڵی 1921ەوە «پشکنەر» ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ڕێنوێنیکردنی بەڕێوەبەر، مامۆستا و قوتابییان. دواتر ناوی گۆڕدرا بۆ «سەرپەرشتیار». بەڵام بە هێنانی مۆدێلی ڕاهێنەرانی کاتی، ڕۆڵی سەرپەرشتیاران لاواز کرا.
لە بەرامبەردا:
پەروەردە پێویستی بە چارەسەری ڕیشەیی و شۆڕشێکی سپیی پەروەردەیی هەیە، ئەگەر ئەوە نەکرێت، ئەنجامەکە ئەوە نابێت کە هیوای بۆ دەوازین، وردەکاریی زۆرتر هەن کە پێویستیان بە هەڵوێستەکردنە (لەوانە: خەسڵەتەکانی مامۆستا و بەڕێوەبەر، دوورخستنەوەی حزب لە ناوەندی خوێندن، جێبەجێکردنی پێوەری کەسی شیاو و پێوەرەکانی پرۆگرامی خوێندن) کە لە دەرفەتی تردا باس دەکرێن؛ بە ئومێدی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی دەمانگەیەننە کەناری ئارام.















Leave a Reply