هەینی. ئازار 6th, 2026

فرۆشتنەوەی کوردایەتی..

سەیرکراوە: (20.1K)

سەربەست سەعید ساڵح

کوردایەتیی و قسە زلەکانی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی و فرۆشتنەوەی بە خەڵک ٣٤ دانە ساڵی رەبەقە بەردەوامە! خۆیان لەوێ مانگانە ملیۆنان دینار دەخرێتە سەر حسابە بانکییەکانیان و خاوەنی بزنزنی گەورە گەورەن لە عێراق، کەچی کە دێتە سەر مافی هاوڵاتیان و دێنەوە هەرێم، دەڵێن بەغدا دژایەتیمان دەکات و رقیان لە کوردە!

بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی کە دەیان ساڵە لەسەر شان و پشتی میللەت خۆیان تێردەکەن و سەروەت و سامانیان بۆ دەیان نەوەی دوای خۆشیان بەجێهێشتووە. لە ناو حکومەتی عێراق و دامەزراوەکانیدا، سەدان بەرپرس و مووچەخۆری موفتی پارتی و یەکێتی هەیە، کە پێک دێن لە سەرۆککۆماری عێراق و جێگرەکەی، چوار وەزیری کورد لە حکومەتەکەی سودانی، چەندین بەرپرسی نزمتر لە ئەندامانی کارگێڕی و وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە فیدراڵییەکان، لەگەڵ ٧٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و سەدانی دیکەی خانەنشینکراوی خولەکانی پێشوو، لەگەڵ پێنج لە ئەندامانی ئەنجومەنی حوکم، ئەمانە هەموویان مووچەکانیان لە ڕێگەی تەوتینەوە هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا وەردەگرن.

ئەم بەرپرسانەی پارتی و یەکێتی کە دێنە سەر شاشە،  بۆ ختوکەدان و جووڵاندنی هەست و سۆزی خەڵکی، کوردبوون بەخەڵک دەفرۆشنەوە و هەرکەسێکیش ڕەخنەیەکیان ئاڕاستە بکات، بە عێراقچێتی و چاوێکی دووژمنانە سەیری دەکەن، بەڵام لە بیریان چووە خۆیان لە عێراق سەدان پۆست و ئیمتیازاتیان وەرگرتووە و مووچەش لەوان وەردەگرن.

هەندێک لە خەڵکی دەپرسێت، بۆچی وەرگرتنی مووچە بە ڕێگەی تەوتین هیچ زیانێک بە کەرامەتی ئەوان ناگەیەنێت، بەڵام بۆ مووچەخۆری ئاسایی زیان بە کەرامەتیان دەگەیەنێت.

هەندێک لە خەڵکی دیکە وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن، کەرامەت و ئەخلاق بۆ ئەوان، مووچەش بۆ ئێمە، چوونکە پێیان وایە کەسانێک کە زۆر باسی شتێکیان کرد و دووبارەیان کردەوە، ئەوا تیاندا نییە.

لە سایەی ئەم دەسەڵاتەوە ١١ ساڵە بە خەڵک دەوترێت خۆڕاگر بن،  مووچەخۆرانیش بەم بەرە جەژنانە تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان مووچەکانیانە و بەردەوامیش لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە لە سەنگەری چەوساندنەوەدان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 149 📊 Click Here