پێنجشەممە. نیسان 30th, 2026

عەلی باپیر: گرفتی دواكەوتنی مووچە مانگانە دووبارە دەبێتەوە

سەیرکراوە: (1.2K)

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان سەردانی سەرۆك كۆماری عێڕاقی لە بەغدا كرد و داوای لێ كرد، وەك پارێزەری دەستوور ڕۆڵی خۆی ببینێ لە چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، كە بۆتە هۆی دواكەوتنی مووچە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2/9/2025 مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی كۆمەڵ، لە شاری بەغدا سەردانی دكتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێڕاقی كرد و لە دیدارەكەدا باسی مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرا و هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێڕاق.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی كۆمەڵ، عەلی باپیر داوای لە سەرۆك كۆماری عێڕاق کرد كە وەك پارێزەری دەستوور ڕۆڵی خۆی ببینێ لە چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەهۆی ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان مووچەیان دواکەوتووە و ئەو گرفتەش وایلێهاتووە مانگانە دووبارە دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێمیش پێویستە لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵك چارەسەری پرسی نەوت و داهاتی نانەوتی بکات.

لای خۆیەوە سەرۆك کۆماری عێڕاق ئاماژەی بەو هەوڵانەی کرد، کە لەگەڵ هەردوو حکومەتی بەغدا و هەرێم و دادگای فیدراڵی داویەتی بۆ چارەسەری کێشەی دواکەوتنی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 266 📊 Click Here