چوارشەممە. ئازار 11th, 2026

شەش زیندانیکراوی پەکەکە لە تورکیا ئازاد کران

سەیرکراوە: (848)

تورکیا شەش زیندانیکراوی دۆسیەی پەکەکەی ئازادکرد و ڕێگری لە ئازادبوونی دوو زیندانی تر گرت کە ماوەی زیندانییان تەواو ببوو.

لە زیندانی بۆڵو، لە باکووری رۆژئاوای تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی ئەیلوول، بڕیاری ئازادکردن بۆ شەش زیندانیکراو دەرکرا، کە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە لەسەر دۆسیەی پەکەکە لە زینداندان.

زۆربەی زیندانیکراوەکان تۆمەتبار بوون بە هەوڵدان بۆ دابڕینی بەشێک لە خاکی تورکیا، و لەبەرامبەردا سزای زیندانیکردنی هەمیشەییان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو کەسانەی ئەمڕۆ ئازادکرابوون بریتیبوون لە :

نەدیم یڵماز، ماوەی 32 ساڵە لە زینداندایە و تورکیا هەشت جار ئازادبوونی بەبیانووی جیاجیا دواخستبوو.

عەبدوڵا چەلیک، ماوەکەی تەواوببو و تورکیا حەوت جار ئازادبوونی دواخست..

سینان تورکمان، ماوەکەی تەواوبوووە و پێنج جار تورکیا ئازادبوونی دواخست.

ئاتاش گوێبە، و موزەفەر ئاکش و سابیت کایا هەریەکەی چوار جار زیندانیکردنیان دواخرابوو.

هاوکات زیندانی بۆڵو بۆ چوارەمین جار ئازادکردنی ئەحمەد عەبدی ئیبراهیم و بۆ یەکەمین جاریش ئازادکردنی حیکمەت ئاکباشی دواخست، کە ماوەی زیندانیکردنیان تەواوبووە.

بەگوێرەی یاسای تورکیا پێویستە ئەو کەسانەی بە زیندانیکردنی هەمیشەیی سزادراون، پاش بەسەربردنی 30 ساڵ لە زیندان ئازادبکرێن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی زیندان، زۆربەی جار بە چەند هۆکارێک ئازادکردنیان دوادەخات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 549 📊 Click Here