سێشەممە. ئازار 10th, 2026

لە کوردستان یادی مەولود بەرز ڕادەگیرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (درودی خوای لێ بێت) وەک ھەموو ساڵێک، موسڵمانان دوای نوێژی بەیانی، بە جلوبەرگێکی جوان و بۆنی خۆشەوە سەردانی بازاڕەکانیان کرد و نوقڵ و نەباتیان بەسەر یەکتردا بەخشییەوە. لە بەیانییەکی زووەوە، ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر بە پۆشینی جلوبەرگی نەریتی ناوچەکە، ھەندێکیشیان بە دەف ژەنین و گوتنی سروودی ستاییشی و دروشمی تایبەت بە لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، ڕوویان لە بازاڕ و بە دیارییکراوی چواردەوری قەڵای شاری ھەولێر کرد و بەشدارییان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەم یادە کرد. ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - ئاژانسی ئانادۆڵو )
سەیرکراوە: (1.3K)

لە سەرتاسەری کوردستاندا بە نزا و پەرستش و بەخشینەوەی شیرینی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لێ بێت) وەک ھەموو ساڵێک، موسڵمانان دوای نوێژی بەیانی، بە جلوبەرگێکی جوان و بۆنی خۆشەوە سەردانی بازاڕەکانیان کرد و نوقڵ و شیرینیان بەسەر یەکتردا بەخشییەوە.

لە بەیانییەکی زووەوە، ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی ناوچەکە، ھەندێکیشیان بە دەف ژەنین و سروودی ستاییشی و دروشمی تایبەت بە لەدایکبوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)، ڕوویان لە بازاڕ و بە دیارییکراوی چواردەوری قەڵای شاری ھەولێر کرد و بەشدارییان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەم یادە کرد.

لە سلێمانیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ کە بە مزگەوتی گەورە نسراوە، یادەکە بەرز ڕاگیرا.

لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە بەخشینەوەی شیرینی و خوێندنەوەی مەولود، یادەکە بەرزڕاگیرا.

لە دوێنێ شەویشەوە لە مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بە نزا و نوێژ و پەرستش و سروودی ئایینی یادەکە کرایەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 22 Today: 45 📊 Click Here