سەیرکراوە: (1.5K)
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت هەرێمی کوردستانیش 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ بۆ بغدا بنێرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران کۆبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت کە مەرجی سەرەکییە بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 8.
وەزارەتی دارایی لە مانگی ئەیلوولەوە لیستی مووچەی هەردوو مانگی 8 و 9ی بۆ بەغدا ناردووە.
