هەینی. ئازار 6th, 2026

هەردوو حزبی پارتی و یەکێتی دووهێزن دژ بە یەکن!

سەیرکراوە: (17.1K)

هێما عبدڵلە احمد

بە درێژایی مێژوی جەلالی و مەلایی بەردەوام بوون لە ئینقلاب و قڕکردن و سڕینەوەی یەکتری هەر لایەنێک توشی کارەسات و نەشوستی بوبێت ئەویتریان بە چەژن و سەرکەوتنی زانیوە. ئەمانە لە ساڵی ۱۹٦٤ یاری بە چارەنوسی میللەت ئەکەن و ڕۆڵەی خەڵکی بەکوشت ئەدەن بێ گوێدانە فەراهەم کردنی خۆشگوزەرانی بۆ نەتەوەو پاراستن و سەروەری خاکی نیشتمان مێژووی دەسەڵاتی ئەم هێزانە دزێوترین پەڵەی شەرمەزاری دەبن لەمێژووی بەشەریەتدا نەوەکانیان شەرم دەکەن ناویان بێنن.

بەردەوام متمانەی خەڵکیان لە دەست داوە .
حزبی تەقلیدی و کلاسیکی لە بەرنامەی و پەیڕەودا حزبدا ،
ئەمانە  ٣٢ ساڵە حوکمرانی یەکی قەرەقۆشیان هەیە و ئابووری بەڕێوبردنی وولات ڕوخێنراوە ، رەخنەو پێشنیاریشیان قبوڵ نیە.  حکومڕانییەکی بە کۆیلەیان دەوێت لە خەڵک و ئازادی لایان بڤە بێت.
   گەنجانی خێر لە خۆی نەدیوەکانی میللەتیش ئیهمال و فەرامۆش و پەراویز خستوون. هەر هەمووی دەگەریتەوە لە شکستی خراپ بەرێوە بردنی وولات، چونکە گەنج لایان بەهای نیە و هەر خۆیان دەورو بەر و کۆیلەکانیان دەوێت.

بۆیە پێویستە خەڵک بیر بکاتەوە ، ئەم  حوکمرانی یە  شکشتخواردووە سەقەت و  جەقبەستووە، وەلا بنێنن و سزاو تۆڵەیان لێ بکاتەوە. تا گۆڕانکاری بە سەر ژیانی سەرجەم کۆمەڵگادا بێت. دەنگی تۆ سەنگی مەحکەمە بۆ گۆرانکاری ڕیشەیی لە سیستەمی حوکمڕانیدایە بەدروستکردنی یاسا و دەستورێک، کە تەعبیر لە ماف و خواستەکانی  جەماوەری گەلە چەو ساوەکەمان بکات.
ووڵاتێکی دەستووری و دیموکراسی و مەدەنی و شەفاف لە بەڕێوەبردن و ئیدارە و ئابورییدا دروست بکرێت، کە پشت بە ئیرادەی گەلەکەمان ببەستێت.
ئەمەش وەک دەستپێک بەو خەباتە مەدەنیە دەرکرێت

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 2,719 📊 Click Here