هەینی. ئازار 6th, 2026

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەشت خاولی هۆتێلێک دەدزێت

سەیرکراوە: (1.1K)

عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە ئەردەن نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە و سکاڵایەکی هۆتێل ڤێرمۆنتی لەگەڵ هاوپێچ کردووە کە تێیدا سکاڵا لە زەینەب عەگلە عەبد، دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوە کراوە و تۆمەتبارکراوە بە دزینی کەلوپەلی هۆتێلەکە.

لە سکاڵاکەدا هاتووە، کاتێک ئەو ڕاوێژکارە ویستوویەتی هۆتێل جێبهێڵت زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لێیانداوە، هەرچەندە داوایان لێ کردووە جانتاکانی بکاتەوە و پشکنینی بۆ بکەن، بەڵام ناوبرا دەستی بە هاتوهاوار کردووە و وتوویەتی من دیپلۆماسییەکی عێراقیم، هەر بۆیە بەرپرسانی هۆتێلەکە بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەی عێراقی تووشی ڕووگیریی نەکەن، ڕێگەیان پێدواوە بڕوات.

دواتر ئامێرەکانی پشکنین دەریخستووە کە لە ژووری ئەو ڕاوێژکارەدا شەش خاولی دەموچاو، دوو خاولی حەمام، پەرداخ، کاتژمێر، کۆنتڕۆڵ و کەلوپەلی دیکە دیارنەماون.

باڵیۆزی عێراق لە ئەردەن داوای کردووە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر، چونکە ئەم ڕووداوە کاریگەریی لەسەر نێوبانگی باڵیۆزخانە و ئەندامانی نێردە دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 2,456 📊 Click Here