سەرۆکی پارتی وەک دیارییەک بۆ هاووڵاتیان و پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری دروستکردنی پارکێکی لە هەڵەبجە داو بەپیی نووسراوێک”تێچووی پارکەکە لەسەر ئەرک و ئەستۆی خودی مەسعود بارزانی دەبێت”.
بە پێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە لە ڕێکەوتی 6ـی تشرینی یەکەم دەرچووە و واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، لە پێناو بەرژوەندیی گشتی و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە، وەک دیارییەکی مەسعود بارزانی بۆ هاووڵاتییانی ئەم پارێزگایە، پارکێک دروست دەکرێت.
لە نووسراوەکەدا داوا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کراوە، بۆ دروستکردنی پارکێکی شایستە لەسەر ئەرکی مەسعود بارزانی، لە سنووری هەڵەبجە، ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەرد و بۆ ئەم مەبەستە کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە دەستنیشانکردنی شوێنێکی گونجاو و ئامادەکردنی دیزاین و دەرخستەی پێویستی پڕۆژەکە.
