سێشەممە. نیسان 21st, 2026

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەچێتە غەززە

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە ھەر شوێن و کۆبوونەوەیەکدا بووین، بەبێ ئەوەی لە کەس بترسین، بووینەتە دەنگی ستەمدیدەکان". لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پرۆژەیەکدا لە پارێزگای ڕیزە، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد. لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکانیان کرد بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتیی و ئارامی لە غەززە و، ڕایگەیاند: "لە پێناو ئەوەی هەرچی زووە ئارامیی، ئاشتیی و ئاسایش لە غەززە بەرقەرار بێت، سوپاس بۆ خودا زیاتر لەوەمان ئەنجامدا کە کەوتە سەرشانمان". ( Utku Uçrak - ئاژانسی ئانادۆڵو )
سەیرکراوە: (1.0K)

سەرۆک کۆماری تورکیا دەچیتە غەززە و دەڵێت””لە ناخی دڵمانەوە هیوادارین کە ڕێککەوتنەکە بە ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی هەمیشەیی بۆ خاکی فەڵەستین کۆتایی پێ بێت”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئیسرائیل پێویستە پابەندی ئاگربەست لە غەززە بێت، وە پێویستە کۆتایی بێت بە سیاسەتی هێرشبەرانە و هەڕەشە دروستکردن لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشدا، پشتیوانی ئێمە بۆ هەر چەشنە پڕۆژەیەک کە کۆمەڵکوژی لە غەززە کە دوو ساڵە بەردەوامە ڕایبگرێت بەردەوامە، و بەم نزیکانە بۆ پشتیوانی لە ئاشتی و دادپەروەری سەردانی غەززە دەکەم.

ئەردۆغان راشیگەیاند، تورکیا ئێستا بەهێزە، ئێمە وڵاتیکین کە پێشتر هەناردەمان 36 ملیار دۆلار بووە ئێستا گەیاندومانەتە 270 ملیار دۆلار، و یەدەگی بانکی ناوەندیمان لەسەرووی ١٨٣ ملیار دۆلارەوەیە، و بەردەوامە لەسەر ڕەوتی بەرزبوونەوەی.

ئەردۆغان راشیگەیاند، لەرووی سەربازییەوە لە ساڵانی ڕابردوودا 80٪ پشتیوانیمان دەرەکی بوون، ئێستا ئێمە خۆمان بەرهەمدارین و لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووینە سێ یەکەمەکەی جیهان.

وتیشی، ئێمە ساڵی 2025 مان بە ساڵی خێزان ناساندووە و پاکێجەکانی پاراستنی خێزان بەردەوامە، هاوکات لەبواری گەشتوگوزار ئێمە لە 2025 دا چوارەم ڕیزبەندی جیهانمان گرتووە لە پێشوازیکردن لە گەشتیاران و زیاتر لە 26 ملیۆن گەشتیارمان هەبووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 3,165 📊 Click Here