دووشەممە. ئازار 9th, 2026

ڕێنمایی بۆ شۆفێری کردنی سەلامەت لەناو تەم و مژدا

سەیرکراوە: (855)

ئاژانسی هەواڵی یانەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی چەند ڕێسایەکی ورد بۆ شۆفێران دیاریدەکات بۆ پاراستنی سەلامەتی لە وەرزی پاییز و زستاندا.

شۆفێری لەناو تەم و مژدا لە وەرزی پاییز و زستاندا ئاستەنگێکی گەورە بۆ شۆفێران دروست دەکات، چونکە کەمبوونەوەی مەودای بینین مەترسی ڕووداوەکان زیاد دەکات و کاردانەوەی شۆفێران لەسەر ڕێگا قورس دەکات. لەبەر ئەمە، یانەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی جەخت لەسەر پێویستیی پەیڕەوکردنی کۆمەڵێک ڕێسای ورد دەکاتەوە بۆ دڵنیابوون لە شۆفێرییەکی سەلامەت لەم دۆخە هەستیارانەدا.

شارەزایانی یانەکە دووپاتی دەکەنەوە کە یەکەم هەنگاو لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی تەم و مژدا بریتییە لە کەمکردنەوەی خێرایی و زیادکردنی مەودای سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان.

ڕێسای زێڕین: پێشنیار دەکرێت مەودای نێوان ئۆتۆمبێلەکەت و ئۆتۆمبێلەکەی پێشەوە بە مەتر نزیک بێت لە خێراییەکەت بە کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. بۆ نموونە، ئەگەر بە خێرایی 50 کم/ک شۆفێری دەکەیت، دەبێت لانیکەم 50 مەتر مەودا بهێڵیتەوە.

خێرایی گونجاو: شارەزایان شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە، کە ڕێسای زێڕین لەم دۆخانەدا ئەوەیە کە شۆفێرەکە بەو خێراییە شۆفێری بکات کە ڕێگەی پێبدات لەناو سنووری ئەو مەودایەدا بوەستێتەوە کە بە ڕوونی دەیبینێت.

حوکمی یاسایی: ئەگەر مەودای بینین بۆ کەمتر لە 50 مەتر دابەزی (کە بەشی لاوەکی دیاریکردنی مەودا لەسەر ڕێگا خێراکان بە زەحمەت دەبینرێت)، ئەوا نابێت خێرایی 50 کم/ک تێپەڕێنرێت. لەم حاڵەتەدا تەنها، ڕێگە بە داگیرساندنی گڵۆپی تەم و مژی دواوە دەدرێت بۆ باشترکردنی بینین بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دواوە.

شارەزایانی یانەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی ئاماژە بەوە دەکەن کە داگیرساندنی گڵۆپەکان لەکاتی تەم و مژدا هەڵبژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەکی گرنگە.

گڵۆپی نزم (پێشەوە): پێشنیار دەکرێت هەمیشە لەکاتی لاوازی بینیندا گڵۆپی نزم بەکاربهێنرێت، چونکە سیستەمەکانی چرای ڕۆژانەی (Daylight) خۆکار لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکاندا مەرج نییە بەس بن، چونکە زۆرجار تەنها لای پێشەوە داگیرسێنن نەک دواوە، ئەمەش وای لێدەکات ئۆتۆمبێلەکە لە دواوە کەمتر دیار بێت.

داگیرساندنی دەستی: باشتر وایە گڵۆپەکان بە دەستی داگیرسێنرێن، چونکە سیستەمە خۆکارەکان لە دۆخی تەم و مژ یان بارانێکی زۆردا بە باشی کار ناکەن.

یەکێک لە باوترین هەڵەکانی شۆفێری لەناو تەم و مژدا بریتییە لە بەکارهێنانی گڵۆپی بەرز (فول) بەو ئامانجەیکە بینین باشتر دەکات، لەکاتێکدا لە ڕاستیدا ئەنجامێکی پێچەوانەی دەبێت.

کاریگەری خراپ: تیشکە ڕەنگدراوەکانی دڵۆپە ئاوەکان لە هەوادا “دیوارێکی ڕووناکی” لەبەردەم شۆفێرەکەدا دروست دەکەن، ئەمەش دیمەنەکە تەمومژاوی دەکات و توانای ناسینەوەی ڕێگا کەم دەکاتەوە.

گڵۆپی تەم و مژەی پێشەوە: باشتر وایە تەنها بە گڵۆپی نزمەوە شۆفێری بکرێت یان گڵۆپی تەم و مژی پێشەوە داگیرسێنرێت (ئەگەر هەبوو)، چونکە ئەوانە ڕووناکییەکی ئاسۆیی نزم و نزیک لە ڕووی ڕێگاکە دەدەن، کە بینین باشتر دەکات بەبێ ئەوەی چاوی شۆفێرانی تر ئازار بدات.

هەڵکردن و کوژاندنەوەی گڵۆپی تەم و مژی دواوە:

لەکۆتاییدا، یانەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی جەخت دەکاتەوە کە شۆفێری لەناو تەم و مژدا پێویستی بە وردبینییەکی زیاتر و سەرنجێکی بەردەوام هەیە، و پابەندبوون بە خێرایی سەلامەت، مەودای گونجاو و داگیرساندنی ڕووناکیی گونجاو دەتوانێت شۆفێران لە زۆرێک لە دۆخە مەترسیدارەکان بپارێزێت. تەم و مژ نەک تەنها بینین سنووردار دەکات، بەڵکو هەستکردن بە خێرایی و مەودا لاواز دەکات، ئەمەش کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل قورستر دەکات لەوەی شۆفێر بیری لێدەکاتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (DPA)

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 24 Today: 135 📊 Click Here